دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی بێ وەڵام مانچستەرسیتی توشی شکست کردوو ، ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی لێدانێکی سزای لە دەستدا ، کە لە لایەن گۆڵپارێزی بەرشەلۆنەوە تیرشتیگن گەڕێنرایەوە ، ئەوەی جێی سەرنج بوو ماسکیرانۆی هاونیشتمانی سێرجیۆ ئەوگوێرۆ هۆکار بووە بۆ ئەوەی ئەگوێرۆ ئەو لێدانە سزایە لە دەست بدات.
لە وێنەیەکدا کە لە زومی کامێراکانەوە دەردەکەوێت کە ماسکیرانۆ ، گۆڵپارێزی بەرشەلۆنە تیرشتیگن ئاگاداردەکاتەوە ئەگوێرۆ لێدانە سزاکە بۆ لای ڕاست ،جێ بەجێ دەکات و ئەگوێرۆش لێدانەکەی بۆ ئەو شوێنە جێبەجێ کرد کە ماسکیرانۆ گۆڵپارێزی لێ ئاگادارکردەوەو ئەویش لێدانەکەی ئەگوێرۆی گەڕاندەوەو نەیهێشت گۆڵ تۆمار بکات.
ئا/ شاهۆ فایق