سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆچ ئالان دەڵێت: رێژه‌ی له‌سه‌دا 10 ناتوانێت ئاسته‌نگ دروست بكات، وه‌ڵامی گه‌ل بۆ سیاسه‌تی دیموكراتی به‌هێز ده‌بێت و دەبێت ئامانج لە 10% زیاتر بێت". ( ئاماژەی بۆ ئەوەی کورد دەتوانێت ١٠% پەرلەمانی تورکیا دەرباز بکات).
وته‌بێژی وه‌فدی دانوستانكاری ئیمراڵی سڕی سورەیا رایگه‌یاند: نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ نه‌ورۆز ته‌واوبووه و به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و توركی ده‌خوێندرێته‌وه بەکوردی لەلایەن پەروین بۆڵدان و بە تورکیش لەلایەن خودی سڕی سورەیاوە دەخوێنرێتەوە.
سڕی سورەیا دوای بینینی ئۆچ ئالان ئەوەشی ئاشکرا کرد كه دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان ( هەرێمی کوردستان ) ده‌ستپێده‌كات.
ئەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان، چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان 4 سه‌عاتی خایاندووه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیشی نامه‌ی نه‌ورۆز بوو، وتی: "ئۆجالان نامه‌كه‌ی ته‌واو كرد و راده‌ستی ئێمه‌ی كرد، 21ی ئادار له‌ئاهه‌نگی نه‌ورۆز بۆ ته‌واوی جیهان ده‌یخوێنینه‌وه".
سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر بە فورات نیوزی راگەیاندووە "پێشنیاره‌كانمان سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی چاودێری به ئۆجالان گه‌یاندووه، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كانی ره‌نگه له‌و هه‌فته‌یه‌دا پێشكه‌شی وه‌فدی حكومه‌تی بكات. یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دوای نه‌ورۆز ره‌نگه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی چاودێری بێت."