گرتەیەكی ڤیدیۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بڵاوكراوەتەوە كە تێیدا گەنجێك گۆشت بە گەرمی لولەی تفەنگ دەبرژێنێت.
ئەو گەنجەی پارەچە گۆشت دەپێچێت لە لولەی تفەنگەوە و دواتر دەست بە تەقەكردن دەكات، بەهۆی گەرمبونی لولەی تفەنگەكەوە گۆشتە دەبرژێت و پاشان گەنجەكە دەیخوات و ئاماژە بەوە دەكات كە زۆر بەتامە.