داعش بەهۆی ئاگری نەورۆزەوە 65 هاوڵاتی كورد دەستگیر‌و غەرامە دەكات

گروپی داعش لە شاری موسڵ 65 هاوڵاتی كورد دەستگیردەكات كە ئاگری نەورۆزیان كردبووە‌و لەلایەن داعشەوە غەرامە دەكرێن.

بەپێی كەناڵی (حەدەس) چەكدارانی داعش لەناوچەی موسڵ‌و هاوكات لەگەڵ كردنەوەی ئاگری نەورۆز لەلایەن ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی كورد لەموسڵ، 65 كەسیان دەستگیردەكەن.

بەپێی هەواڵەكە چەكدارانی داعش ئەو هاوڵاتیانە كوردانە هەر كامەیان بە 90 دۆلار غەرامە دەكەن‌و پاش ئەوەش دەبێت لە كارەكەیان تۆبە بكەن‌و بۆ ئەوەی ئازاد بكرێن دەبێت سێ سورەتی قورئان لەبەر بكەن.



PM:02:35:22/03/2015