كونسوڵخانەی ئەمەریكا ئیدانەی شەهیدكردنی پێشمەرگە دیلەكان دەكات

كۆنسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە هەولێر لەبەیاننامەیەكدا پرسە‌و سەرەخۆی ئاراستەی بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەكان دەكات.

لە پەیامەكەدا هاتوە:

پرسەو سەرەخۆشی قوڵی خۆمان بۆ بنەماڵەی  ئەو پێشمەرگانە دەنێربن كەلە تۆمارێكی ڤیدیۆیی هەراسانكەردا دەركەوتن كە شەوی ڕابردوو لەلایەن داعشەوە بڵاوكرایەوە, كەوا كوشتنی بەربەریانەی سێ‌ پیاو پیشان دەدات. سەرەڕای ئەوەی كەوا ئێمە لەو مەوقیعەدا نین  دروستی ڤیدیۆكە پشت ڕاست بكەینەوە, بەڵام  بە لەبەرچاوگرتنی تاوانە هاوشێوە وەحشیگەراو دڕندانەكانی تركە لەلایەن داعشەوە ئەنجام دراون هیچ هۆكارێك نیە بۆ گومان. بڵاوكردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە زیاترو زۆرتر برینداركەرە لەسەرەتای ئەوكاتەی كە وا ساتی بۆنەی خۆشیە.

ئێمە ئیدانەی دەكەین و رق ئەستورین لە دڕندەییەكانی داعش و بەردەوام دەبین لە وەستان لەگەڵ  خەڵكی عێراق لەڕووبەڕووبوونەوەو تێكشكاندنی داعش و كردەوە وەحشیگەراییەكانی. پێویستە تاوانەكانی داعش بەتەواوی دۆكیۆمێنت بكرێن و  وە ئەو كەسانەشی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەو كردەوە توندوتیژیە وەحشیگەراو دڕندانەیە پێویستە بناسرێنەوەو رووبەرووی بەرپرسیارێتی بكرێنەوە.



PM:03:56:22/03/2015