ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیل و جیهان بێلێ پێش دەستپێکردنی یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشلۆنەو ریاڵ، رایگەیاند : مێسی پێ باشترە لە رۆناڵدۆ.
بێلی کە ٧٤ ساڵەو ١٢٨١ گۆڵی لەیاریە جیهانییەکاندا تۆمارکردووە، گۆڵکەری ئەرجەنتینی و یانەی بەرشلونەی پێ باشترە لە یاریزانی بورتگال و یانەی ریاڵ مەدرید کریستیان رۆناڵدۆو، ئەو مێسی بەباشتر دەزانێت لە یاری بەکۆمەڵدا.
بێلێ دەڵێت: بەراوردکردنیان زەحمەتە، بەڵام مێسێ بەگیان کۆ باشتر یاری دەکات.