سه‌رکرده‌ی ته‌یاری سه‌دری موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند: جێبه‌جێکردنی حوکمی له سێداره‌دانی مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو هێشتا که‌مه.
له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی نێوان به‌رپرسانی ته‌یاری ناوبراو، موقته‌دا سه‌در وتویه‌تی " ئه‌وه‌ی مالکی به‌عێڕاقی کرد له گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری و شکستی ئه‌منی که بووه هۆی کوژرانی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی بێ تاوان، له سێداره‌دان بۆ ئه‌و که‌مه به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی کردوویه‌تی.
سه‌در ئه‌و سه‌رکرده دیاره وه‌ک ماڵپه‌ڕی " یوم الپامن " ده‌ڵێت: پێویسته له سێداره‌دان ته‌نها مالکی نه‌گرێته‌وه به‌ڵکو هه‌موو ئه‌وانه‌ش بگرێته‌وه که ده‌ستیان له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵکردبوو که له‌ئه‌نجامدا بوونه هۆی وێرانکردنی وڵات و گه‌یاندنی عێراق به‌م رۆژه.
پێشتریش سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق سه‌لیم جه‌بوری له چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا وتبووی" به‌دووری نازانم مالکی بدرێته دادگا".