ولایەتی کەرکوکی رێکخراوی داعش ڤیدیۆیەک بڵاودەکەنەوە کە خۆپیشاندانێکێکی خەڵکی حەویجەیە و لە ڤیدیۆیەدا هۆزەکانی ئەو شارە " بەیعەت" دەدەن بە رێکخراوی داعش.
ڤیدیۆکە ناوشاری حەویجە پێشان دەدات کە چەند سەد کەسێک بە خۆپیشاندان دەچنە مەیدانێک و لەوێ سەرۆک هۆزەکان وتار دەخوێننەوەو بەیعەت دەدەن بە رێکخرای داعش.
ئەم ڤیدیۆیە لە کاتێکدایە کە هێزە عێراقییەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی هێزن بۆ هێرشکردنە سەر حەویجە کە لەکۆندا بە مۆڵگەی حیزبی بەعس و ئێستاش بە مۆڵگەی داعش دەناسرێت.