گۆڕێكی بەكۆمەڵ لەباشوری كەركوك دۆزرایەوە

ئەندامی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت ئەمرۆ گۆڕێكی بەكۆمەڵە لە گوندی بەشیر لەباشوری كەركوك دۆزراوەتەوە.

عەباس بەیاتی، ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند تەرمەكانی ناو گۆڕەكە ژمارەیەك لە خەڵكی گوندی بەشیر بەدوری 35 كیلۆمەتری باشوری كەركوكن كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراون.

بەیاتی بە سۆمریە نیوزی راگەیاند: پاشماوەی تەرمەكان بۆ ناسینەوەیان رەوانەی نەخۆشخانەیەك لە ناحیەی "تازە" كراون.



PM:03:40:24/03/2015