هێرشی داعش بۆ سەر شەڕڤانانی كورد لە سەرێكانی تێكشێنرا

چەكدارانی داعش هێرشێكی توندیان كردە سەر سەرێكانی لەرۆژئاوای كوردستان بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە بەتوندی وەڵامدرانەوە‌و هێرشەكەیان شكستی هێنا.

سەرچاوەیەكی نزیك لە یەپەگە بە سپی میدیای راگەیاند: چەكدارانی داعش ئەمرۆ هێرشێكی توندیان كردە سەر گوندی تەلخەنزیر لە نزیك سەرێكانی، بەڵام شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە لێیان هاتنە دەست‌و بەتوندی هێرشەكەیان بەرپەرچدایەوە‌و شكستیان بە چەكدارانی داعش هێنا‌و زیانێكی زۆری مادی‌و گیانی بەر چەكدارانی داعش كەوتووە.



PM:04:25:24/03/2015