فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی لە بەیانێکدا دەڵێن: ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان رویدا ده‌ست درێژییه بۆ سه‌ر شكۆی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران".
لەو بەیاننامەیەدا کە بەبێ پارتی ئەو چوار فراکسیۆنە دەریان کرد دەڵێن: هیوادارین ئه‌م روداوه هه‌ڵوێستی تاكه كه‌سی بێت و هه‌ڵوێستی پێش وه‌خته‌ی فه‌رمی (فراكسیۆنی پارتی ) نه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه په‌یامێكی مه‌ترسیداره بۆ شكاندانی شكۆی یاسا و ئاینده‌ی دیموكراسی.
دەقی راگەیاندراوەکە
به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ رای گشتی
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێش ده‌ست پێكردنی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانتاران له چاوڕوانی ده‌سپێكردنی دانیشتنه‌كه و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له شوێنی خۆیان ئاماده‌بوون له نێو هۆڵی په‌رله‌مان، پاش دروست بوونی گرژی له نێوان دوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دێموكراتی كوردستان و په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان، شه‌ڕ روویداو په‌لاماری په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان دراو هێرش كرایه سه‌ری.
پاش ده‌ست پێكردنی دانیشتنه‌كه، (سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به گوێره‌ی مادده‌ی (59 و60) له په‌یروه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بریاری دا ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی پارتی كه هێرشیان كربووه سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان، له دانیشتنه‌كه بێبه‌ش بكرێن و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه دروست بكرێت.
به‌رێزان:
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان رویدا ده‌ست درێژییه بۆ سه‌ر شكۆی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران، هیوادارین ئه‌م روداوه هه‌ڵوێستی تاكه كه‌سی بێت و هه‌ڵوێستی پێش وه‌خته‌ی فه‌رمی (فراكسیۆنی پارتی ) نه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه په‌یامێكی مه‌ترسیداره بۆ شكاندانی شكۆی یاسا و ئاینده‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان، ئێمه له فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به حاله‌تێكی نائاسایی نازانین، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی له به‌رنامه‌ی كاردان و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، گرژی و ئاڵۆزی له نێوان په‌رله‌مانتاراندا روبدات، له چوار چێوه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مرۆ رویدا، له‌سه‌ر بابه‌تێك گرژی دروست بوو كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانه‌وه نه‌بوو، وه له كارێكی به‌رنامه بۆ دارێژراو ده‌چوو.
بۆیه ئێمه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان نیگه‌رانین له‌م رووداوه و به توندی ئیدانه‌ی ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین و پشتیوانی بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی رابگه‌ێنێت.
فراكسیۆنه‌كانه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان:
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
فراكسیۆنی گۆڕان