هێرشی ئاسمانیی ئەمەریكا بۆ گرتنەوەی تكریت دەستی پێكرد

بەرپرسێكی سەربازیی ئەمەریكا رایگەیاند كە لە كۆتایی شەوی رابردووەوە چوارشەممە فرۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە هێرشەكانیان بۆ گرتنەوەی شاری تكریت دەستپێكردوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئاسوشیتدپرێس، ژەنەڕاڵ جەیمز تری، فەرماندەی هێزەكان ئیئتیلافی دژی داعش رایگەیاند كە ئەو هێرشانە لەكۆتایی شەوی رابردوو دەستی پێكردوە،  پاش ئەوەی گرتنەوەی تكریت لەلایەن سوپای عێراق‌و میلیشیا شیعەكانەوە شكستی هێنا.

ئەو فەرماندەیەی سوپای ئەمەریكا هیوای خواست لە ماوەیەكی كەمدا بتوانن شاری تكریت لە دەستی داعش رزگار بكەن.



PM:02:01:26/03/2015