فوئاد مەعسوم: عێراق بەشێك نیە لە ئێمپراتۆریەتی ئێران

‌د. فوئاد مەعسوم
سەرۆك كۆماری عێراق باس لە پێكهێنانی هێزێكی سەربازیی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی دەكات‌و جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە كە عێراق بەشێك نیە لە ئێمپراتۆریەتی ئێران.

د.فوئاد مەعسوم لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت دەڵێـت: پێكهێنانی هێزێكی سەربازی عەرەبی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوكاریكردنی هەر وڵاتێكی عەرەبی، كە داوای هاوكاری سەربازی دەكات پرسێكی گرینگەو ئێمەش لە عێراق توانای سەربازیمان هەیەو دەتوانین لە پێكهێنانی ئەو هێزەدا هاوكاربین".

فوئاد مەعسوم كە بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی سەردانی شەرمولشێخی میسری كردوە، سەبارەت بە پەیوەندییەكانی عێراق و ئێرانیشەوە دەڵێت "پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران ئەرێنییە، بەڵام مانای ئەوە نییە زمانی لەخۆبایی بەكاربێنێت بۆ سەپاندنی باڵادەستی خۆی بەسەر عێراق، هەروەها سەیركردنی عێراقیش بە بەشێك لە ئیمپراتۆریەتی ئێران رەتكراوەیەو جێگای قبوول نییە".



PM:03:10:28/03/2015