كەمپینێك دژ بە سوكایەتی بە نیشتمانی و پێشمەرگە‌و شەهیدانی كوردستان رادەگەیەنرێت

لەبەیاننامەیەكدا كە 295 كەس لە نوسەرانی‌و رۆژنامەنوسان‌و پێشمەرگەی دێرین‌و كەسایەتی ئیمزایان كردوە داوا لە لایەن پەیوەندیدارەكان دەكەن رێگە لەوە بگرن سوكایەتی بە خاك‌و نیشتمان‌و پێشمەرگە‌و شەهیدانی كوردستان بكرێت.

لە بەیاننامەكەدا كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە هاتووە "ئێمە داوای هەڵوێستی خێرا و کاریگەری ئەم قۆناغ و بارودۆخە دەکەین: پێش هەمو شتێک داواکارین لە حکومەت و دام‌ودەزگاکانی ئیدانەی فەرمیی ئەو گوتارە دژە-نیشتمانیانە بکات، ئینجا داواکارین بە‌پێی یاسا و لەبەر ڕۆشنایی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی "اڵامن القومی" ئەو کەسانە بدرێنە دادگا و بە سزای خۆیان بگەن، کە بەپێی یاسای هەرێم و عێراق و یاسای هەموو وڵاتانیش ئەو کەسانە بە تۆمەتی "ناپاکیی نیشتمانی" و برەودان بە توندڕەوی و هاوکاریی تێرۆرستان و پرۆپاگەندا و بڵاوکردنەوەی ئایدیۆلۆجیای دوژمن ـ کە لە جەنگدایە بەرامبەر نیشتمان ـ دەدرێنە دادگا، تا ئەوە ببێتە وانە بۆ هەر کەسێک بە نیازی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەییمانە لەژێر پەردەی ئاییندا. لەم لایەنەیشەوە بەتایبەت داواکارین لە دەستەی داواکاریی گشتی ئەرک و ڕۆڵی خۆیان لەو کێشەیەدا ڕاپەڕێنن و بەدواداچون و و کاری یاسایی پێویستیی خۆیان بەجێ بگەیەنن".

دەقی بەیاننامەكە:

کەمپەینێک دژ بە تەوژمی سووکایەتی بە خاک و نیشتمان و پێشمەرگە و شەهیدان و ژیانبه‌خشه‌كانی كوردستان

بەڕێزان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پارلەمانی کوردستان
سەرۆکی ده‌سته‌ی داواكاری گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان
وەزیری ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان
وەزیری پێشمەرگە
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی
نه‌قیبی سەندیکای پزیشکان
نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان
نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌ران
نه‌قیبی سه‌ندیكای مافپه‌روه‌ران

سەڵاو.
هەموو لایەک دەزانن کە گەلەکەمان بە قۆناغێکی هەستیار و چارەنوسسازدا تێپەڕ دەبێت و، لەگەڵ دوژمنێکی سەرسەخت و دڕندەئاسا لە سنوورێکی دوورودرێژدا هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەدان و، ئەو دوژمنە بە هەموو شێوەیەک جەنگی دژی کورد و کوردستان ڕاگەیاندووە و بەشێکی ئەو شەڕەش جەنگێکی ئیعلامی و دەروونییە و گەمەکردنە بە هەستی ئایینیی خەڵک. لەم قۆناغە هەستیارەدا زیاتر لە هەموو کاتێک گەلی کورد پێویستیی بە یەکڕیزیی نیشتمانی و یەکگوتاری و گیانی بەرزی نیشتما‌نپەروەری هەیە و، هێزەکانی پێشمەرگە و کەسوکاریشیان پێویستییان بە هەموو جۆرە پشتگیرییەک هەیە. بەڵام ماوەیەکە هەندێک مەلا و وتاربێژ و بانگخوازی ئیسلامی، بەتایبەتی بانگخوازێکی ئیسلامی بە ناوی (دکتۆر عەبدولواحید محەمەد ساڵح)، بەبێ ڕەچاوکردنی ئاسایشی نەتەوە و هیچ هەستێكی نیشتمانپەروەری، لە هۆکاری جۆربەجۆری ڕاگەیاندنەوە لە کوردستان، له وتار و لێدوانەکانیاندا ـ کە مایەی شۆک و ناڕەزایی جەماوەر و بەتایبەتی پێشمەرگە گیان‌لەسەر‌دەستەکان بوون ـ سووکایەتی بە خاک و نیشتمان و نەتەوە و پێشمەرگە و هەموو پیرۆزییەکانی کورد دەکەن و، هیچ بەها و پیرۆزییەک بۆ خاک و نیشتمان و ئاڵای کوردستان و خەباتی پێشمەرگە ناهێڵنەوە و، گەیشتوەتە ئەوەی نیشتمانپەروەری بە بت‌پەرستی ناو دەبەن و، بەرگری لە کوردستان لەژێر ئاڵای هێزە کوردستانییەکاندا بە "کوفر" دەزانن و، بە پاڵنەری ئایینیی توندڕەوانە جەماوەری خەڵک هان دەدەن بۆ ئەوەی باوەڕیان بە خەبات و جەنگان نەبێت لەپێناوی نیشتمان و لەژێر ئاڵای کوردستان و لە ڕیزی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەرامبەر تێرۆریستەکانی (داعش)، بەو بیانووەی ئەو تێرۆریستانە موسوڵمانن و سەرکردەکانی کورد موسوڵمان نین بەو پێیەی ئیسلامی نین، هەروەها پێشمەرگەی گیانبەختکردووی کوردستان بە "شەهید" نازانن و بەمەش خەباتەکەیان و خوێنەکەیان بە زایە و ڕژاو لەپێناوی قەزیەی ناڕەوا لە قەڵەم دەدەن، بەو بیانووەی لەپێناوی نیشتمان و لەژێر ئاڵای هێزێکی نا-ئیسلامیدا گیانی خۆی بەخشیوە، یان بەو بیانووەی پێشمەرگەیەکی "باوەڕدار" نیە بە پێناسەی خۆیان بۆ باوەڕداری و ـ بۆ نمونە ـ کاکەیی یان مەسیحی یان ئێزیدییە، کە ئەمە دروستکردنی دووبەرەکیی ئایینی و تێکدانی یەک‌ڕیزییە.
بەم شێوەیە ئەو وتاربێژ و بانگخوازانە خزمەت بە دوژمنانی نیشتمان دەکەن و جەماوەری خەڵک و هێزی پێشمەرگە لە خەبات دڵ‌سارد دەکەن و، بە هێرشکردنە سەر پێکهاتە و کەمینە ئایینییەکانی وەکو ئێزدییەکان و مەسیحییەکان و جیاکردنەوەی کۆمەڵگا لەسەر بنەمای ئایین دووبەرەکیی ئایینی پرەوپێدەدەن و یەک‌ڕیزیی نیشتمانی تێکدەدەن و، گەلی کورد دەخەنە دووڕیانی هەڵبژاردن لەنێوان ئایینپەروەری و نیشتمانپەروەری، لە کاتێکدا دەبوایە نیشتمانپەروەری و خۆش‌ویستنی نیشتمان بەشێک بوایە لە ئایینپەروەری.
ئەم سووکایەتیە بە بەها نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان؛ دەمێک ساڵە هەندێک وتاربێژ و بانگخوازی ئیسلامی دەستیان داوەتێ، بەبێ ئەوەی هەڵوێستێکی جیددی بەرامبەریان بگیرێتە بەر، بۆیە بە ڕای ئێمە بێهەڵوێستی و بێباکی و کەمتەرخەمیی حکومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی و نەبوونی لێپرسینەوە و بەدواداچون ئەم دۆخەی دژوارتر کردوە.
بۆیە ئێمە هەموو لایەک لە مەترسیی ئەم تەوژم و فیکر و گوتارانە ئاگادار دەکەینەوە و، دڵنیاتان دەکەینەوە ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بن و سنوورێکیان بۆ دانەنرێت؛ ئەوا زیانی مسۆگەر بەر ڕەوشی هەرێمی کوردستان و شوورای گەل دەکەوێت و خزمەتی گەورە بە دوژمنانی خاک و وڵاتمان دەکرێت و لە ئاییندەشدا هیچ بەهایەک بۆ شوناسی نەتەوەیی و هەستی نیشتمانپەروەری نامێنێت، بەم شێوەیەش دوژمن لە ناوەوە قەڵاکەمان بنکۆڵ دەکات و ئەو فیکرە داعشئاسایە تێیدا تەشەنە دەکات.
ئێمە داوای هەڵوێستی خێرا و کاریگەری ئەم قۆناغ و بارودۆخە دەکەین: پێش هەمو شتێک داواکارین لە حکومەت و دام‌ودەزگاکانی ئیدانەی فەرمیی ئەو گوتارە دژە-نیشتمانیانە بکات، ئینجا داواکارین بە‌پێی یاسا و لەبەر ڕۆشنایی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی "اڵامن القومی" ئەو کەسانە بدرێنە دادگا و بە سزای خۆیان بگەن، کە بەپێی یاسای هەرێم و عێراق و یاسای هەموو وڵاتانیش ئەو کەسانە بە تۆمەتی "ناپاکیی نیشتمانی" و برەودان بە توندڕەوی و هاوکاریی تێرۆرستان و پرۆپاگەندا و بڵاوکردنەوەی ئایدیۆلۆجیای دوژمن ـ کە لە جەنگدایە بەرامبەر نیشتمان ـ دەدرێنە دادگا، تا ئەوە ببێتە وانە بۆ هەر کەسێک بە نیازی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەییمانە لەژێر پەردەی ئاییندا. لەم لایەنەیشەوە بەتایبەت داواکارین لە دەستەی داواکاریی گشتی ئەرک و ڕۆڵی خۆیان لەو کێشەیەدا ڕاپەڕێنن و بەدواداچون و و کاری یاسایی پێویستیی خۆیان بەجێ بگەیەنن. هەر بۆ ئەو ئامانجەش:
ـ داوا دەکەین ئەو بانگخوازە ئیسلامیە (دکتۆر عەبدولواحید)، کە لە هەمان کاتدا مامۆستای زانکۆ و مونتەسیبی خوێندنی باڵایە و ئەندامی سەندیکای پزیشکانە، بەپێی یاسا و بەرژەوەندییەکانی هەرێم لێپێچینەوە و لێپرسینەوەی تەواوی لەگەڵ بکرێت و چاو بە پلە ئەکادیمی و پیشەییەکانیدا بخشێنرێتەوە کە بۆ ئەو چەواشەکاری و گوتارە هەڵەیە بەکاریان دەهێنێت.
ـ داوا دەکەین وتاری ئایینی، نەک تەنها وتاری هەینیی وتاربێژان بەڵکو هەموو وتارێکی ئایینی، سنور و یاسایەکی ڕێکخەری بۆ دابنرێت کە ڕەچاوی بەرژەوەندیە باڵاکان بکات.
ـ داوا دەکەین کەسانی ناپسپۆڕ و نەشارەزا و بێ‌مۆڵەت و بێ‌بڕوانامەی تایبەتمەند دور بخرێنەوە لە وتاری ئایینی بۆ میدیاکان بە ناوی بانگخوازییەوە.
ـ داوا دەکەین هەموو وتار و لێدوانێکی ئایینیی توندڕەو و پەرەپێدەری دووبەرەکیی ئایینی، وەکو سەرچاوەیەکی مەترسی بۆسەر ئاسایش و بەرژەوەندییە باڵاکان و ئاشتەوایی نیشتمانی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و، دامودەزگاکانی وەکو وەزارەتی ئەوقاف چاودێریی وردی ئەو وتارانە بکەن.
ـ داوا دەکەین خولی پەروەردەی نیشتمانپەروەری و هۆشیارکردنەوە و ڕاهێنان لەسەر پاراستنی پەرژەوەندییەکانی نیشتمان و نەتەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جەنگە ئیعلامی و دەروونییەی دوژمن بەرامبەرمان دەستی داوەتێ، بۆ هەموو وتاربێژان بکرێتەوە. و ئەم کارەش نەخشەیەک و خشتەیەکی زەمەنیی هەبێت و لەلایەن لیژنەی پسپۆڕەوە سەرپەرشتیی بکرێت.

ز    ناو    پیشه‌
1.        خالد دوسكی    وه‌زیری ڕۆشنبیری
2.        مه‌لا به‌ختیار    نوسه‌رو ڕوناكبیر
3.        مصگفی سالح كریم    نوسه‌ر
4.        محمدأمین پێنجوێنی    نووسه‌ر
5.        مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی    وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
6.        هاوژین مه‌لا ئه‌مین    نووسه‌رو مامۆستای زانكۆ
7.        ئامێد سلیمان    نووسه‌رو توێژه‌ر
8.        سه‌روه‌ر پێنجوێنی    نووسه‌رو توێژه‌ر
9.        ئه‌حمه‌د میره‌    ڕۆژنامه‌نوس
10.        هیوا سه‌ید سه‌لیم    چاودێری سیاسی
11.        چلوره‌ هه‌ردی    چالاكوان
12.        هاوژین مه‌لا ئه‌مین    نووسه‌رو مامۆستای زانكۆ
13.        پشكۆ نه‌جمه‌دین    نووسه‌ر
14.        د.عباس مصگفی عباس    مامۆستای زانكۆ
15.        زیره‌ك كمال    نووسه‌ر
16.        سه‌لمان صالح مصگفی    مامۆستای زانكۆ
17.        پ .د. محمد ره‌وف    پرۆفیسور
18.        د.هێرش ره‌سوڵ    نوسه‌رو ئه‌كادیمی
19.        ئه‌نوه‌ر حسین بازگر    ڕۆژنامه‌نوس
20.        ئاده‌م بێدار    ڕۆژنامه‌نوس
21.        سامی هادی عوسمان    نووسه‌ر
22.        فوئاد مجید میسری    نووسه‌ر
23.        هیوا كه‌ریم حسین    مامۆستای زانكۆ
24.        ئومێد قه‌ره‌داغی    نووسه‌ر
25.        به‌همه‌ن تاهیر نه‌ریمان    نووسه‌ر
26.        علی مسته‌فا    ڕۆژنامه‌نوس
27.        ئه‌كره‌م ئه‌كبه‌ر توفیق    نووسه‌ر
28.        علی كمال    پێشمه‌رگه‌ی دێرین
29.        خلیل عبدالله    ڕۆژنامه‌نوس
30.        فه‌رهه‌نگ گاهر    ڕۆژنامه‌نوس
31.        عادل علی    چاودێری سیاسی
32.        سیاوه‌یش قادر خه‌بات    مافیه‌روه‌ر
33.        مه‌ریوان علی    نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس
34.        نه‌جات ڕوستی    ڕۆژنامه‌نوس و مامۆستای ڕاگه‌یاندن
35.        عباس جومعه‌ محمود    توێژه‌ر
36.        ڕزگار فایه‌ق محمد    ڕۆژنامه‌ نوس
37.        خالید قادر حمد    ڕۆژنامه‌نوس
38.        صدیق علی عبدالله‌    ڕۆژنامه‌نوس
39.        جمال پیره‌    نوسه‌ر
40.        حسن یاسین    نوسه‌ر
41.        كۆسره‌ت ته‌ها    ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی خوێندكاران
42.        له‌تیف حسین عبدالله    ڕۆژنامه‌نوس
43.        ماجد خلیل فتاح    مامۆستای زانكۆ
44.        ئه‌مه‌ل جلال محمد    هه‌ڵسوڕاوی ژنان و منالان
45.        ئه‌كره‌م مهرداد    نووسه‌ر
46.        یوسف عمر    نووسه‌ر
47.        عمر حسین سعید    مامۆستای زانكۆ
48.        سیروان وه‌ستا محمود    كارمه‌ند
49.    ا    هه‌ژار فقێ سلیمان حسین    ڕاهێنه‌ری په‌روه‌رده‌ی
50.        ئارام حاجی    مامۆستا
51.        هۆشمه‌ند جلال    مامۆستا
52.        سه‌روه‌ر سۆفی    كارمه‌ند
53.        دیار موفتی    چاودێری سیاسی
54.        به‌رزان عباس    ته‌كنیكه‌ل
55.        هێمن فریق    لقی خوێندكاران – سلیمانی
56.        ده‌شتی عبدالرحمن محمد    لقی خوێندكاران – هه‌ولێر
57.        مه‌زن سلیمان توفیق    فه‌رمانبه‌ر - زانكۆی سلیمانی
58.        خه‌ڵات سه‌لام محمد    خوێنكاری زانكۆی سلیمانی
59.        ئارام حاجی    مامۆستا
60.        هۆشمه‌ند جلال    مامۆستا
61.        سه‌روه‌ر سۆفی    كارمه‌ند
62.        دیار موفتی    چاودێری سیاسی
63.        به‌رزان عباس    ته‌كنیكه‌ل
64.        هێمن فریق    لقی خوێندكاران – سلیمانی
65.        مه‌زن سلیمان توفیق    فه‌رمانبه‌ر - زانكۆی سلیمانی
66.        خه‌ڵات سه‌لام محمد    خوێنكاری زانكۆی سلیمانی
67.        ادریس محمد سعید    توێژه‌ر
68.        اسعد علی    ڕۆژنامه‌نوس
69.        حه‌مید به‌درخان    ڕۆژنامه‌نوس
70.        هه‌ریم بابه‌علی    ڕۆژنامه‌نوس
71.        محسن عبدالرحمن    رۆماننوس
72.        داستان صالح علی    مامۆستا
73.        كوردۆ عبدالستار    خوێندكار
74.        شوان به‌هات مصگفی    خوێندكار
75.        زریان محمد تاهیر    لقی خانه‌قینی كۆمه‌له‌ی خوێندكاران
76.        عبدالله‌ عالایی    نووسه‌رو ڕه‌خنه‌گر
77.        ده‌وه‌ن معروف    نووسه‌ر
78.        سلام سعید محمود    شاعر
79.        ئارام علی ئه‌مین    مامۆستا
80.        جه‌لال ئازادیخواز    
81.        م.سه‌یفه‌دین حمید    مامۆستا
82.        علی حمدامین    خوێندكار
83.        م . ی . عمر جمعه‌ محمود    مامۆستای زانكۆ
84.        ژیلوان علی محمد    پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وان
85.        گارق گالب مشیر    پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وان
86.        دیاكۆ محمد گاهر    خوێندكار
87.        هه‌ڤال عبدالرحمن    خوێندكار
88.        زاخۆ محمد كریم    خوێندكار
89.        نه‌به‌ز خالید    كارمه‌ند
90.        هێرۆ یونس    خوێنكار
91.        ڕاهۆز كامه‌ران    خویندكار
92.        بهجت هیاس عزیز    زانكۆ
93.        ئیسماعیل گه‌ها    مامۆستا
94.        به‌رزان احمد    بازرگان
95.        پێشه‌وا فه‌تاح    وه‌رگێڕ
96.        پێشه‌وا محمد    ڕۆژنامه‌نوس
97.        شاڵاو حه‌بیبه‌    شاعیر
98.        شالاو فه‌تاح    ڕۆژنامه‌نوس
99.        تێكۆشه‌ر خالید    چیرۆكنوس
100.        كارزان ته‌ها    مامۆستا
101.        حەمەسەعید حەسەن /    نووسەر ، سلێمانی
102.        پشکۆ نەجمەدین /    نووسەر و شاعیرو پێشمەرگەی دێرین ، سوید
103.        قوبادی جه‌لیزادە /    پارێزەر و شاعیر ، هەولێر
104.        نەجیبە مەحمود /    چالاکوان لە بواری ئافرەتاندا و میدیاکار ، سوید
105.        ئەبو کاروان [مام فارس] /    ئەندام پەرلەمانی کوردستان ، هەولێر
106.        دکتۆر سالار باسیرە / ا    لێکڵەوەر و نووسەر ، ئەڵمانی
107.        هەڵکەوت عەبدوڵڵا /    شاعیرو نووسەر و ڕەخنەگر ، هەولێر
108.        گۆران هەڵەبجەیی /    ڕۆژنامەنووس ، دانمارک
109.        کازیوە ساڵح /    شاعر و نووسەر ، کەنەدا
110.        حەمەڕەشید هەرەس /    شانۆکار و نوسەر ، سلێمانی
111.        مەریوان نەقشبەندی /    ڕاگەیانکار ، هەولێر
112.        وریا ئەحمەد /    چالاکوانی بواری ئافرەت ، نووسەر ، قاهرە
113.        تامان شاکر /    موزیکوان و ئاوازدانەر ، هەولێر
114.        خالید مجید فەرەج /    یاساناس و نووسەر و شاعیر ، بەلجیکا
115.        علی مەحمود /    چالاکوانی مەدەنی ومیدیاکار ، هەولێر
116.        ئەحمەد رەجەب    ڕۆژژنامەنووس و چالاکوانی ئافرەتان ، دانمارک
117.        کاوە ئەمین /    نووسەرو میدیاکار. سلیمانی
118.        ئازاد ساڵح /    سەرۆکی تیپی موزیکی شنروێ ، سلیمانی
119.        پرشنگ سەعید /    / نووسەر و پێشمەرگەی دێرین ، سوید
120.        ئەنوەر قادر ڕشید    / شانۆنووس و نووسەر ، ئەڵمانیا
121.        چیمەن قەرەداغی /    شاعیر ، سوید
122.        دکتۆر تاهیر ڕەحیم /    نووسەر ، ئەڵمانیا
123.        هیشام ئاکرەیی /    بەڕیوەبەری ماڵپەڕی دەنگی سەربەخۆ ، سوید
124.        سەلام نەجیبە /    چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدنی و نووسەر ، خانەقین
125.        علی زەنگەنە /    پشێمەرگەی دێرین و سیاسەتمەدار ، هۆڵەندە
126.        کاوە نادر /    چالاکوان و نووسەر و میدیاکار ، هەولیر
127.        دەرسیم دیبەگەیی /    نووسەر ، دانمارک
128.        شاخەوان شۆڕش /    نووسەرو ئەکادیمی لە بواری جینۆساید ، دانمارک
129.        شێخ سدیق /    سیاسەتمەدار و نووسەر ، کەرکوک
130.        فەرەیدون حمەرەشید /    نووسەرو رۆژنامەنووس ، سویسرا
131.        دکتۆر ناجح گوڵپی    / چالاکوانی مەدەنی ، هەڵەبجە
132.        فەهمی کاکەیی /    نووسەرو پێشمەرگەی دێرین ، سوید
133.        شۆڕش ئەمین /    چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ، سلێمانی
134.        محەمەد چۆمانی /    ڕۆژنامەنووس ، هەولێر
135.        ملازم هەژار مەعروف /    پێشمەرگەی دێرین ، دانمارک
136.        هادی کوڵکنی /    خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری شاری ، سەیدسادق
137.        سەعدون فەرەج /    زیندانی سیاسی ، نەرویج
138.        شێرزاد عزیز /    بەڕێوەبەری ماڵپەڕی کوردمالمۆ ، سوید
139.        تەها ئەمین /    پێشمەرگەی دێرین و نووسەر ، سوید
140.        شاهۆ علی /    / شاعیر و نووسەرو
141.        پۆڵا زیندانی /    پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی ، سوید
142.        سەلام سەعید مەولود    / شاعیر ، سلیمانی
143.        ئاسۆ بیارەیی /    پێشمەرگەی دێرین و نووسەر ، سوید
144.        هاوڕێ نەهرۆ    پێشمەرگەی دێرین ، نەرویج
145.        کاوە بێسارانی /    چالاکوانی سیاسی و مەدەنی ، ئینگلترە
146.        دکتۆر نەوزاد ئەحمەد    / نوێنەرایەتی
147.        ئازار سەروچاوی /    حکومەتی هەرێم ، بەلجیکا
148.        عومەر فارس /    پێشمەرگەی دێرین ، قەرەداغ
149.        مەجید حەمە فەرج /    بەڕێوەبەری ماڵپەڕی کوردستاننیت ، هۆڵەندە
150.        نەجات مەولود /    ڕاگەیەنکار ، سلێمانی
151.        ئالان پەری /    شاعیر ، دانمارک
152.        ئومێد بابان /    هونەرمەندی گۆرانیبێژ ، ئەڵمانیا
153.        هیوا ڕەش /    نووسەر و پێشمەرگەی دێرین ، سلیمانی
154.        عوسمان ئەحمەد /    چالاکوانی سیاسی ، دانمارک
155.        ڕێبەر ڕەشید /    پێشمەرگەی دێرین و ڕۆژنامەنووس ، پردی
156.        ئیسماعیل حەمەئەمین /    نووسەر ، ئەڵمانیا
157.        ستار یاسین /    پێشمەرگەی دێرین ، دانمارک
158.        دڵشاد عومەر کاکی /    شاعیر و ڕۆژنامەنووس ، ئەڵمانیا
159.        هۆشیار حەمەفەرەج /    چالاکوانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین ، نەمسا
160.        پەروین حەمەفەرەج /    مامۆستا ، ئەڵمانیا
161.        پشتیون کەریم گەلالی /    چالاکوانی سیاسی ، سەیدسادق
162.        عومەر مەردان /    وەرگێر ، دانمارک
163.        عەباس ڕۆستەم /    نووسەر ، ئینگلتەرە
164.        ئازاد ساڵح /    پێشمەرگەی دێرین ، سوید
165.        سامان عومەر هەڵەبجەیی /    پێشمەرگەی دێرین ، دانمارک
166.        کامەران جاف /    چالاکوانی مەدەنی ، دانمارک
167.        پێشرەو حەمید /    ڕۆژنامەنووس ، فنلەندە
168.        ئاسی ڕەباتی /    چالاکوانی سیاسی ، سوید
169.        میدیا ڕەئوف بێگەرد /    ئەکتەروشانۆکار ، دانمارک
170.        سەلام عومەر /    میدیاکار ، هەولێر
171.        سەلام محەمەد /    چالاکوانی مەدەنی ، دانمارک
172.        کاروان کەریم ئەحمەد /    پێشمەرگەی دێرین
173.        روناک ئەحمەد /    چالاکوانی بواری ئافرەتان ، ئەڵمانیا
174.        گۆران دوکانی /    ڕۆژنامەنوس ، ئەمەریکا
175.        هاوکار کەریم /    پێشمەرگەی دێرین
176.        بەڕێز عەلی شۆفڵ /    ڕۆژنامەنووس ، سوید
177.        ئاسۆ گەرمیانی /    پێشمەرگەی دێرین و ئەندازیار ، هۆڵەندە
178.        جەلال هۆرێنی /    سەرنووسەری ماڵپەڕی ئاگا پرێس ، دەربەندیخان
179.        یوسف محەمەد عەلی /    نووسەرو چالاکوانی مەدەنی ، دەربەندیخان
180.        شەماڵ رەئوف /    ڕۆژنامەنووس ، کفری
181.        شاهۆ جمال هەڵەبجەیی /    چالاکوانی سیاسی
182.        نەجات مەجید /    ، سوید
183.        ئەنوەر ئەحمەد /    فۆتۆگرافەر ، سلیمانی
184.        عەبدولعەزیز مەجید /    ڕاگەیاندکار ، سلیمانی
185.        ئایار باقی /    ڕاهێنەری تیپی میللی هەڵپەڕکێ ، سلیمانی
186.        شێرزاد وەلی /    کاسبکار ، لەندەن
187.        سەروەت ئەحمەد /    کرێکار ، سوید
188.        ئازاد سەعید /    چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ، سلیمانی
189.        عەبدولڕەحمان محەمەد عەلی /    دانمارک
190.        سەمیرە ئەمین /    چالاکوانی بواری ژنان ، دانمارک
191.        ڕزگار زهدی /    کارمەند ، سوید
192.        عەتا حسێن /    مامۆستا ، دەربەندیخان
193.        دیار هەڵەبجەیی /    شاعیر ، هەڵەبجە
194.        مەهدی جاف    / شانۆکار ، سوید
195.        ئەحمەد حەمە /    فەرمانبەر ، سلیمانی
196.        هاوڕێ ئەحمەد    / چالاکوانی بواری ئەنفال ، کەلار
197.        هۆشەنگ کەریم میرزا /    ڕاگەیانکار ، هەولێر
198.        بەیان کەریم /    وەگێڕ ، دانمارک
199.        دانا هەڵەبجەیی /    چالاکوانی مەدەنی ، هۆڵەندا
200.        تاریق قادر /    ڕۆژنامەنووس ، سوید
201.        گۆران قادر /    پێشمەرگەی دێرین و کارمەند ، سوید
202.        ئارێز داراپۆر /    پێشمەرگەی دێرین ، سلیمانی
203.        ئامانج تۆفیق جاف /    کارمەندی میری ، سلیمانی
204.        بەختیار ساڵح    / پێشمەرگەی دێرین ، سوید
205.        نەریمان ڕەشید /    پێشمەرگەی دێرین ، سوید
206.        محەمەد چاوشین /    نووسەر
207.        زەڕدەشت حەمەفەریق    / دانمارک
208.        ڕێبوار کەریم /    نووسەر ، نەرویج
209.        هیوا عەبدوڵڵا /    نووسەر و خوێنکار ، بەلجیکا
210.        ڕێبەر ڕشید /    ڕۆژنامەنووس و پێشمەرگەی دێرین ، پردێ
211.        جەلال عەلی /    چالاکوانی مەدەنی ، ئەڵمانیا
212.        حەمەڕەشید قەرەداغی /    جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان ، سلیمانی
213.        ئاسۆ جەبار /    نووسەرو لێکۆڵەر ، ئەمەریکا
214.        هۆگر چەتۆ /    
215.        سەید عەتا /    ڕۆژنامەنووس ، سلیمانی
216.        هۆشیار عەبدولعەزیز /    ڕۆژنامەنووس ، کەلار
217.        علی کەریمی /    نووسەر ، سلیمانی
218.        جەمیل شوانی /    وەرگێڕ ، دانمارک
219.        عەتا حسێن /    مامۆستا ، دەربەندیخان
220.        سەڵاح عەزیز /    موزیکژەن ، سلیمانی
221.        لوقمان مستەفا /    زیندانی سیاسی ، دانمارک
222.        ئاودیر عوسمان /    ئارتیست ، سلیمانی
223.        ڕزگار شوانی /    پێشمەرگەی دێرین ، سوید
224.        نەهرۆ ئاڵایی /    ڕۆژنامەنووس ، هەولیر
225.        دارا ئارام /    هونەرمەندی شیوەکار ، کەنەدا
226.        هێمن حەسیب /    ڕۆژنامەنووس ، کەرکوک
227.        چنور قادر /    چالاکوانی ژنان ، هەڵەبجە
228.        گۆران کۆیی    / پێشمەرگەی دێرین ، دانمارک
229.        مەلا عومەر /    لێکڵەوەر و نووسەر ، ئەڵمانیا
230.        حەمەسەعید حەسەن /    شاعیرو نووسەر و ڕەخنەگر ، هەولێر
231.        پشکۆ نەجمەدین /    نووسەر و شاعیرو پێشمەرگەی دێرین ، سوید
232.        قوبادی جه‌لیزادە /    پارێزەر و شاعیر ، هەولێر
233.        نەجیبە مەحمود /    چالاکوان لە بواری ئافرەتاندا و میدیاکار ، سوید
234.        ئەبو کاروان [مام فارس]    / ئەندام پەرلەمانی کوردستان ، هەولێر
235.        دکتۆر سالار باسیرە /    پێشمەرگەی دێرین ، دانمارک
236.        هەڵکەوت عەبدوڵڵا /    نووسەر ، سلێمانی
237.        گۆران هەڵەبجەیی /    ڕۆژنامەنووس ، دانمارک
238.        کازیوە ساڵح /    سەرۆکی تیپی موزیکی شنروێ ، سلیمانی
239.        حەمەڕەشید هەرەس /    شانۆکار و نوسەر ، سلێمانی
240.        مەریوان نەقشبەندی /    ڕاگەیانکار ، هەولێر
241.        وریا ئەحمەد /    موزیکوان و ئاوازدانەر ، هەولێر
242.        تامان شاکر /    چالاکوانی بواری ئافرەت ، نووسەر ، قاهرە
243.        خالید مجید فەرەج /    یاساناس و نووسەر و شاعیر ، بەلجیکا
244.        علی مەحمود /    چالاکوانی مەدەنی ومیدیاکار ، هەولێر
245.        ئەحمەد رەجەب /    نووسەر و پێشمەرگەی دێرین ، سوید
246.        کاوە ئەمین /    نووسەرو میدیاکار. سلیمانی
247.        ئازاد ساڵح /    شاعر و نووسەر ، کەنەدا
248.        پرشنگ سەعید /    ڕۆژژنامەنووس و چالاکوانی ئافرەتان ، دانمارک
249.        ئەنوەر قادر ڕشید /    شانۆنووس و نووسەر ، ئەڵمانیا
250.        چیمەن قەرەداغی /    شاعیر ، سوید
251.        دکتۆر تاهیر ڕەحیم /    نووسەر ، ئەڵمانیا
252.        هیشام ئاکرەیی /    بەڕیوەبەری ماڵپەڕی دەنگی سەربەخۆ ، سوید
253.        سەلام نەجیبە /    چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدنی و نووسەر ، خانەقین
254.        علی زەنگەنە /    پشێمەرگەی دێرین و سیاسەتمەدار ، هۆڵەندە
255.        کاوە نادر /    چالاکوان و نووسەر و میدیاکار ، هەولیر
256.        دەرسیم دیبەگەیی /    نووسەر ، دانمارک
257.        شاخەوان شۆڕش /    نووسەرو ئەکادیمی لە بواری جینۆساید ، دانمارک
258.        شێخ سدیق /    سیاسەتمەدار و نووسەر ، کەرکوک
259.        فەرەیدون حمەرەشید /    نووسەرو رۆژنامەنووس ، سویسرا
260.        دکتۆر ناجح گوڵپی /    چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ، سلێمانی
261.        فەهمی کاکەیی /    نووسەرو پێشمەرگەی دێرین ، سوید
262.        شۆڕش ئەمین /    چالاکوانی مەدەنی ، هەڵەبجە
263.        محەمەد چۆمانی /    ڕۆژنامەنووس ، هەولێر
264.        ملازم هەژار مەعروف /    پێشمەرگەی دێرین ، دانمارک
265.        هادی کوڵکنی    پێشمەرگەی دێرین و نووسەر ، سوید
266.        سەعدون فەرەج /    زیندانی سیاسی ، نەرویج
267.        شێرزاد عزیز /    بەڕێوەبەری ماڵپەڕی کوردمالمۆ ، سوید
268.        تەها ئەمین /    پێشمەرگەی دێرین و نووسەر ، سوید
269.        شاهۆ علی /    ئەفسەری پێشمەرگە لە هێزی دووی پشتیوانی ، کەرکوک
270.        پۆڵا زیندانی /    پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی ، سوید
271.        سەلام سەعید مەولود /    شاعیر ، سلیمانی
272.        ئاسۆ بیارەیی /    / خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری شاری ، سەیدسادق
273.        هاوڕێ نەهرۆ /    شاعیر و نووسەرو پێشمەرگەی دێرین ، نەرویج
274.        کاوە بێسارانی /    چالاکوانی سیاسی و مەدەنی ، ئینگلترە
275.        دکتۆر نەوزاد ئەحمەد /    نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ، بەلجیکا
276.        ئازار سەروچاوی /    پێشمەرگەی دێرین ، قەرەداغ
277.        عومەر فارس /    بەڕێوەبەری ماڵپەڕی کوردستاننیت ، هۆڵەندە
278.        مەجید حەمە فەرج /    ڕاگەیەنکار ، سلێمانی
279.        نەجات مەولود /    دیزاینەر لە تیپی هونەری میللی هەڵپەڕکێ ، سلیمانی
280.        ئالان پەری /    شاعیر ، دانمارک
281.        ئومێد بابان    / چالاکوانی سیاسی و
282.        هیوا ڕەش /    پێشمەرگەی دێرین ، دانمارک
283.        عوسمان ئەحمەد /    / شاعیر و
284.        ڕێبەر ڕەشید /    ڕۆژنامەنووس ، ئەڵمانیا
285.        ئیسماعیل حەمەئەمین /    هونەرمەندی گۆرانیبێژ ، ئەڵمانیا
286.        ستار یاسین /    مامۆستا ، ئەڵمانیا
287.        دڵشاد عومەر کاکی    چالاکوانی سیاسی ، سەیدسادق
288.        هۆشیار حەمەفەرەج /    پێشمەرگەی دێرین ، دانمارک
289.        پەروین حەمەفەرەج /    / شاعیر و
290.        پشتیون کەریم گەلالی /    ڕۆژنامەنووس ، ئەڵمانیا
291.        عومەر مەردان /    وەرگێر ، دانمارک
292.        عەباس ڕۆستەم /    نووسەر ، ئینگلتەرە
293.        ئازاد ساڵح /    چالاکوانی مەدەنی ، دانمارک
294.        سامان عومەر هەڵەبجەیی /    پێشمەرگەی دێرین ، دانمارک
295.        کامەران جاف /    پێشمەرگەی دێرین ، سوید





PM:03:45:28/03/2015