سەربڕێکی داعشی کورد کەناوی مەنسور کوردیە بەدەست دژەتیرۆر کوژرا.
بەپێی راگەیاندێکی هێزێ دژە تیرۆر یەکێک لەو کەسانەی لەموسڵ کە پێشمەرگەکانی ماوەیەک لەمەوبەر سەربڕی و ناوی سەلیم محەمەد کوردیەوە بەدەستی هێزەکانیان لە ئۆپراسیۆنێکدا کوژرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه تیرۆر:
له چوارچێوه‌ی پلان و هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆر، بۆ قه‌ڵاچۆكردنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان، و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌زگای دژه تیرۆر له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا و به پشت به‌ستن به زانیاریی وردی هه‌واڵگری، (زیاد سه‌لیم محه‌مه‌د ئه‌لكوردی)، سه‌ربڕی پێشمه‌رگه دیله‌كانی موسڵ، به سزای گه‌ل گه‌یه‌ندرا.
زیاد سه‌لیم كوردی، ناسراو به (مه‌نسور كوردی)، به‌رپرسی ئه‌منیی هه‌ر سێ ویلایه‌تی موسڵ بووه. زیاد له دایكبوی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردستانه و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو براكه‌ی (محه‌مه‌د ئه‌فغانی) و (عه‌بدولهادی ئه‌لعیراقی)، پێگه‌ی به‌رچاویان هه‌بوه له ناو رێكخستنه‌كانی جوندلئیسلام، ئه‌لقاعیده و گروپی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس، محه‌مه‌د ئه‌فغانی كه سه‌ر به ده‌زگای موخابه‌راتی عیراق بوو، سه‌ردانی ئه‌فغانستانی كردوه و بن لادنی بینیوه. عه‌بدولهادی ئه‌لعیراقی له‌سه‌رده‌می جوند ئه‌لئیسلامه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانستان دروستكردوه و زیادیش یه‌كێك بووه له‌و ئه‌ندامه باڵایانه‌ی ئه‌لقاعیده كه سه‌ردانی یه‌مه‌نی كردووه و له‌گه‌ڵ (ناسر عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لوحێشی)، ئه‌میری رێكخراوی ئه‌لقاعیده له دورگه‌ی عه‌ره‌بی كۆبوه‌ته‌وه.
زیاد، ناسراو به مه‌نسور كوردی، به‌رپرسی ئه‌منیی هه‌ر سێ ویلایه‌تی موسڵ بووه له‌ناو ریزه‌كانی گروپی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی دا. له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا، كه 17 ی ئازاری 2015 له گه‌ڕه‌كی (حه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی) له موسڵ بڵاوبۆوه و تیایدا، سێ پێشمه‌رگه‌ی دیل له لایه‌ن سێ تیرۆریسته‌وه شه‌هید ده‌كرێن و سه‌رده‌بڕدرێن، زیاد سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تاوانه‌كه و سێهه‌مین سه‌ڕبڕی ناو ڤیدیۆ بڵاوكراوه‌كه‌بووه.
دوای به دواداچونێكی وردی هه‌واڵگری و به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراو و سه‌ربازه گومناوه چاونه‌ترسه‌كان، ده‌زگای دژه تیرۆر، توانی ورده‌كاریی ته‌واو له‌سه‌ر به‌رپرسان و به‌شدارنی ئه‌و تاوانه دژه مرۆڤایه‌تییه كۆبكاته‌وه و له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، زیاد سه‌لیم كوردی و سێ یاریده‌ده‌ری به سزای گه‌ل گه‌یه‌ندران.
به‌مپێیه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 29-3-2015، له بۆردومانێكدا كه فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان به پشت به‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی دژه تیرۆر و له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش دا ئه‌نجامیاندا، مه‌نسور كوردی، و سێ یاریده‌ده‌ری، له گه‌ڕه‌كی (حاوی كنیسه) كوژران و سزای تاوانه‌كانیان دایه‌وه.
له‌كاتێكدا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی كوردستان داده‌نه‌وێنین، مژده‌ی به سزا گه‌یاندنی به‌رپرسی سه‌ربڕه‌كانی داعش له موسڵ، به كه‌سوكاری شه‌هیدان و خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان راده‌گه‌یه‌نین و به‌ڵێن دوپاتده‌كه‌ینه‌وه كه له‌پێناو دابینكردنی ئارامی و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیاندا له‌هیچ شه‌ونخونی و فیداكارییه‌ك سڵناكه‌ینه‌وه و رێگه‌ناده‌ین خوێنی به‌ناحه‌قڕژێنراوی رۆڵه‌كانمان، به فیڕۆ بڕوات.
ده‌زگای دژه تیرۆر
29-3-2015