سلێمانی.. سێ كەس بەهۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر سزا دران
ئاسایشی سلێمانی لە بڵاوكراوەیەكدا سزادانی سێ كەسی بە هۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر راگەیاند بە زیندان‌و غەرامە كردن.
لە راگەیەنراوەكەی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە، هاتووە: له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و ڕێگرتن له‌هێنان و بازرگانی كردن به‌هه‌موو جۆره مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانیدا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (14) ی مخدرات ،چوار كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، دوای گه‌ڵاڵه‌بونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا ، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه له‌ڕۆژی (18/3/2015 ) سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1- تاوانبار (ا،م،ع) له‌دایكبوی ساڵی (1990 ) سلێمانی ، پیشه‌ی كاسب ، ڕه‌گه‌ز نێر ، له ڕۆژی ( 17/12/2014 ) ده‌ستگیر كراوه به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (2)ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .
2- تاوانبار (هـ،ح،ح) له‌دایكبوی ساڵی (1976 ) سلێمانی ، ڕه‌گه‌ز نێر ، له ڕۆژی پێشتر ده‌ستگیر كراوه به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (2)ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .
3- تاوانبار (خ،ع،م) له‌دایكبوی ساڵی (1980 ) سلێمانی ، پیشه‌ی كاسب ، ڕه‌گه‌ز نێر ، له ڕۆژی ( 17/1/2015 ) ده‌ستگیر كراوه به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (1)ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی
PM:01:48:30/03/2015