بارزانی: پێشه‌وا له سێداره درا به‌ڵام ئیراده‌ی گه‌ل به‌هێزتر بوو
بارزانی به‌بۆنه‌ی یادی 68 ساڵه‌ی له سێداره‌دانی قازیی محه‌مه‌د سه‌رۆك كۆماری كوردستانه‌وه رایگه‌یاند" پێشه‌وا له سێداره درا به‌ڵام ئیراده‌ی گه‌ل بۆ ئازدیخوازی به‌هێزتر بوو."
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه " پێشه‌وا له سێداره درا، به‌ڵام خه‌بات و ئازادیخوازی به‌هێزتر بوو، نه له‌سێداره‌دان و نه‌قڕكردن و نه ئه‌نفال و كیمیاباران و تیرۆر هیچكامیان نه‌یانتوانیوه، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان بشكێنن."
هه‌روه‌ها بارزانی راشیگه‌یاندووه " رێبازه پیرۆزه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت."
ئەمرۆ 30 ئازار رێكەوتە لەگەڵ لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد كە لەساڵی 1947 لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد لەگەڵ له‌گه‌ڵ حه‌مه حسێن خانی ( ئامۆزایی) و قاسمی سه‌ردی قازی ( برای) دا له سێداره دران.
PM:04:51:30/03/2015