بەرپرسێکی عێراقی کە خەڵکی رومادیە داوا لە سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری عێراق دەکات هەرچی زووە فریای پارێزگای ئەنبار بکەون، چونکە بارودۆخی ئەمنی بەتەواوی لە داڕمانایە.
محەمەد کەربولی پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەی ئەمن و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە بەیانێکدا رایگەیاند: چەکدارانی داعش توانیویانە ناوچەکانی ( توی و ئەلبو جلیب) بگرن کە دەکەوێتە باکوری شارەکە وهێزە ئەمنییەکان پا شکشەیان لێ کردووە.
ئەو پەرلەمانتار دەڵێت: چەکدارانی داعش کۆنترۆڵی هێڵی خێرای نێودەوڵەتیان لە باکوری شارەکە کردووە.
ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەماهەنگی لەنێوان هێزی ئاسمانی و هێزی پیادەدا نییە و داعش سوودی لە بارودخە ووەرگرتووەو ئەگەر فریا نەکەون شارەکە بەتەواوی دەکوێتە دەست چەکدارانی داعش.