"یەكێتی رازیبوو پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی هەڵەبجە بدات بە پارتی"

كاندیدێكی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پارێزگاری هەڵەبجە رەخنە لە یەكێتی دەگرێت كە نەرمی دەنوێنێت بەرامبەر بە پارتی‌و دەڵێت "یەكێتی رازی بووە بە پێدانی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بە پارتی".

عەبدوڵڵا نەورۆڵی کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پارێزگاری ھەڵەبجە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند، ئەو زانیاریی لەئەندامێکی وەفدی دانوستکانکاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەستکەوتووە، کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕازیبووە، بەپێدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە بەپارتی دیموکراتی کوردستان.

نەورۆڵی باسی ئەو ھەڵوێستەی یەکێتی دەکات و دەڵێت:"ئەو نەرمی نواندنەی یەکێتی لەکاتێکدایە، کە یەکێتی لەبەرامبەر پێدانی پۆستی قائیمقامی ھەڵەبجە دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە دەبێت".
کاندیدەکەی گۆڕان بۆ پارێزگاری ھەڵەبجە، ڕوونیکردەوە، کە پارێزگار دوو جێگری دەبێت، یەکێکێان بۆ یەکێتیەو ئەوی دیکەشیان بۆ لیستی خزمەت دەبێت.

عەبدوڵڵا نەورۆڵی باسی دەستبەکاربوونی ئەوو دوو جێگرەکەی دەکات و ڕایگەیاند، "چاوەڕوانی ئەوەین ناوی کاندیدەکان بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەرزبکرێنەوە لەگەڵ پارێزگار بۆئەوەی فەرمانی دەستبەکاربوون دەربکرێت".



PM:02:28:01/04/2015