ڤیدیۆ..٣٠ خێڵی عەرەبی موسڵ بەیعەت بەئەبوبەکری بەغدادی دەدەن

لەمەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی چەند بەرپرسێکی داعش ژمارەیەکی بەرچاو لە خێڵە عەرەبەکانی پارێزگای موسڵ بەیعەتیان بەئەبوبەکری بەغدادای بەخشی.

ڤیدیۆکە کە ولایەتی نەینەوا بڵاویکردەوە ٣٠ لە سەرۆک هۆزەکانی ناوچەی موسڵ لە هۆڵێکی گەورەدا بەیعەتیان بە ئەبو بەکری بەغدادای دا.

ڤیدیۆکە کە بەشێوەیەکی هونەری باڵا لە ولایەتی نەینەوا مۆنتاژ کراوە لە خولەکی ٢:٣٣ دا عومەر مەهدی زەیدان دەردەکەوێت کە بەیەکێک لە موفکیرەکانی فیکری توندڕەوی ئیسلامی لە ئوردن دادەنرا پێش ئەوەی پەیوەندی بکات بەداعشەوەو بچێتە خاکی سوریاو عێراقەوە، هەروەها سەرۆک هۆزەکانیش دەردەکەونن و هەریەک بەشێوەیەک بەیعەت دەدات بە بەغدادی.




PM:11:43:01/04/2015