راگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێم سەبارەت بە تەندروستی بارزانی
فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بەرەوشی تەندروستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە:" به‌ڕێز مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه".
دەقی راگەیەندراوەکە:
راگه‌یه‌ندراوێك له فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به باری ته‌ندروستی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
دوابه‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له هەندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به ناجێگیربوونی باری ته‌ندروستی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به پێویستی ده‌زانین بۆ رای گشتی رایبگه‌ینین كه باری ته‌ندروستی به‌ڕێز مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه، و ئه‌مرۆ (2/4/2015) به‌ڕێزیان به‌شداری كردووه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی (پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب)، به‌ڵام به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی (هه‌ڵامه‌ت) و گرفت له ده‌ربڕینی ده‌نگی، نه‌یتوانیوه له مه‌راسیمه‌كه‌دا ووتار پێشكه‌ش بكات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌زگای (المدی) بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیری و هونه‌ر له گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته كردووه .
له كۆتاییدا دووباره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه سوپاس بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان كه باری ته‌ندروستی به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی زۆر باشه.
فوئاد حسێن
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
PM:03:19:02/04/2015