ئەمڕۆ کە بڕیاربوو بارزانی لە پێشەنگای کتێب لەهەولێر وتار پێشکەش بکات، لەناکاو بەناوی نەخۆشیەوە بۆنەکە جێدەهێڵێت، بەپێی هەندێک زانیاری کە دەست سپی کەوتووە بارزانی لەبەر باری ئەمنی پێشەنگاکەی جێهشتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار‌و ئەمنی لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند کە ئەو کەشەی ئەمڕۆ لەناو پێشەنگای کتێبی هەولێر لە ئارادا بوو بەتەواوی کەشێکی نەگونجاو بووەو ژمارەیەکی زۆر لەکەسانی ئیسلامی وەک سەرچاوەکەی سپی دەڵێت" سیخناخ بووە لەشەرواڵ کورت " لە هەموو شوێنێکی پێشەنگاکە دەبینران.
سەبارەت بەجۆری ئەو خانەی چاپ و بڵاوکراوانەی بەشداربوون لە پێشەنگاکەدا، سەرچاوەکەی سپی ئاشکرای کرد کە بەشی زۆری ئەو خانەی چاپانە بەشداربوون کتێبی کەلتوری ئیسلامی و ئیسلامی سیاسی بوون.( بەبەراورد بەساڵانی رابردوو، ئەمساڵ پەرتووکە ئیسلامییەکان زۆرینەی کتێبەکان بوون).
جێهێشتنی پێشەنگاکە لەلایەن بارزانییەوە، تا ئێستا روون نەبۆتەوە کە دەزگا ئەمنییەکانی پارتی ئاگاداریان کردۆتەوە کە ئەوێ جێهێڵێت، یان بڕیاری خۆی بووە.
بەپێچەوانەی ئەم زانیاریانەوە سەرۆکایەتی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له هەندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به ناجێگیربوونی باری ته‌ندروستی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به پێویستی ده‌زانین بۆ رای گشتی رایبگه‌ینین كه باری ته‌ندروستی به‌ڕێز مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه، و ئه‌مرۆ (2/4/2015) به‌ڕێزیان به‌شداری كردووه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی (پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب)، به‌ڵام به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی (هه‌ڵامه‌ت) و گرفت له ده‌ربڕینی ده‌نگی، نه‌یتوانیوه له مه‌راسیمه‌كه‌دا وتار پێشكه‌ش بكات".