راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی
ئێران رایگه‌یاند، رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان له‌نێوان ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی 5+1 به
مردوویی له‌دایكبووه.
حسێن شه‌ریعه‌تمه‌داری ڕاوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی
ڕابه‌ری گشتیی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فارس ڕایگه‌یاندوه:
ڕێككه‌وتنی تاران‌و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، له‌بنه‌ڕه‌تدا به مردوویی له‌دایك بوو،
چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی ولاَته‌كه‌یدا نه‌بوه‌و له‌به‌رامبه‌ر سازشێكی زۆر بۆ خۆرئاوا،
ده‌ستكه‌وتیكی ئه‌وتۆی نه‌بوه.
شه‌ریعه‌تمه‌داری وتیشی: ئه‌و رێككه‌وتنه،
وه‌ك ئه‌وه وایه، ئێران ئه‌سپه‌كه‌ی به خۆرئاوا دابێت‌و ته‌نها لغاوه‌كه‌ی بۆ
خۆی گلدابێته‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ شكستی ڕۆحانی له‌به‌ڕێوه‌بردنی كه‌یسی ئه‌تۆمیی
وڵاته‌كه‌و ملكه‌چبوونی به‌رامبه‌ر خۆرئاوا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری
ئێران، رێكه‌وتنه‌كه‌ی به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ وڵاته‌كه‌ی وه‌سف كرد‌و ڕاشیگه‌یاند:
ئه‌و رێككه‌وتنه، ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كرانه‌وه به ڕووی وڵاتانی جیهاندا