سەبارەت بە پرسی سەرۆكی هەرێم یەكگرتوو ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا ئاشكرای دەكات كە ئەو لێدوانانەی دراون لەسەر پرسی سەرۆكی هەرێم دراوە، هیچ كامیان گوزارشت لە هەڵوێستی فەرمی یەكگرتوو ناكات.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕونكردنەوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە

هەموولایەك ئاگادار دەكەینەوە هەر لێداونێك لەلایەن پەرلەمانتار و ئەندامانی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە درا بێت سەبارەت بە پرسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان , ڕای شەخصی خۆیانە گوزارشت لە هەڵوێست و بڕیاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ناكات , چونكە هێشتا ئەو پرسە لە ناوەندی بڕیاڕ كە سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە تاووتوێ نەكراوە و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە , هەروەها پرسی ولایەتی سەرۆكی هەرێم پرسێكی دەستوریە و لە چوارچێوەی پرسی دەستور گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت كە پێویستی بە سازانی نیشتمانی هەیە و لە پەڕلەماندا ئەنجام دەدرێت .

مەكتەبی سیاسی

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان




PM:02:08:04/04/2015