باسی هاوسەرگیرییەكەیان دەكەن

چەند رۆژێكە لە ماڵپەر و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان شووكردنی خانمە پزیشكێك بە كوڕە پێشمەرگەیەك بۆتە جێی باس و مشتومڕێكی زۆری دروست كردووە.
هەتاو خدر كە لە ئەڵمانیا پەیمانگای پزیشكی تەواو كردووە سەبارەت بە هاوسەرگیرییەكەی دەڵێت " بەهۆی خۆشەویستیەكی زۆرم بۆ پێشمەرگە بڕیاری هاوسەرگیرمدا، جگە لەوەش نەمویست ببمە بارگرانی ماددی"، ئاماژە بەوەش دەكات كە لەگەڵ ئەو كوڕەدا پەیوەندی خۆشەویستی نەبووە، تەنها چەند جارێك بەهۆی كاری حزبایەتییەوە یەكترین بینیوە.
سەبارەت بەهۆكاری ڕازیبونی بە ئەڵقەیەك ئەو كچە دەڵێت " پێشمەرگە موچەی كەمە و هیچ داهاتێكی تریشی نیە، بۆیە تەنها بە یەك ئەڵقە رازی بووم".
بەرزان فوئاد كە پێشمەرگەیە لەبارەی هاوسەر گیرییەكەوە باس لەوە دەكات ڕازیبونی هەتاو شتێكی چاوەڕوان نەكراو نەبوو، چونكە ئەو كەسێكی تێگەیشتووە و باش لە ژیان و موچەی پێشمەرگەی دەزانی"، ئەو كوڕە دەڵێت "داوا لە هەموو كچان و كوڕان دەكەم وەك ئێمە ژیانی خۆشبەختی هەڵبژێرن، چونكە ماڵ و سامان ناتوانن خۆبەختی بهێنن".

باس نیوز



PM:01:41:05/04/2015