گروپێكی چەكداری بەلوچ لە ئێران كوژران

‌پاسدارانی ئێران
فەیلەقی قودسی سەر بە هێزی پیادەی سوپای پاسدارانی ئێران لەناوبردنی گروپێكی چەكداری لە بەلوچستانی ئێران رایگەیاند.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران ئەم گروپە چەكدارە لەپارێزگای بەلوچستان لە رۆژهەڵاتی ئێران لەشەڕ‌و پێكدادانێك لەگەڵ پاسداران كوژراون.

میدیاكانی ئێران زانیاریی زیاتریان لەسەر ئەو گروپە كە بە "تیرۆریست" ناوی لێبردون، بڵاونەكردوەتەوە.

ناوچەی بەلوچستانی ئێران بەهۆی جیاوازیی رەگەزیی‌و ئایینیەوە چەندین كێشەیان لەگەڵ حكومەتی تاران هەیە‌و ماوەی چەند ساڵێكە لەرێگەی چەكدارییەوە ناوبەناو شەڕ لەگەڵ هێزەكانی حكومەتی ئێران دەكەن.



PM:04:58:06/04/2015