هونەرمەندێکی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژن YPJ لە بەرخۆدانی کانتۆنی کۆبانێ لەدژی گروپە چەتەکانی داعش شەهیدبوو.
ڤیان پەیمان کچە هونەرمەند و شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژن YPJ دوێنێ ، 6ی نیسان لە بەرخۆدانی کۆبانێ لەدژی چەكدارانی داعش شەهیدبوو.
لەمبارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە ئەم هەواڵەی بۆ رۆژنیوز پشتراستکردەوە و رایگەیاندکە لەماوەیەکی نزیکدا لەو باریەوە زانیاری تەواو دەخەنەروو.
ڤیان پەیمان خەڵکی شاری خۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە ، ماوەی چەندین ساڵ لەناو ریزەکانی شەڕڤانانی ئازادی تێکۆشانی کردووە. دوایین جار لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی کۆبانێ بەشداری ئەو بەرخۆدانەبوو . دەووترێت لەشەڕدا ڤیان پەیمان برینداربووە و سەرەڕای هەموو هەوڵدانەکانیش شەهیدبوو.
ڤیان پەیمان لەتەمەنی شۆرشگێریدا سەرەڕای خەباتی سەربازی، بەدەنگی خۆی خزمەتی هونەری کوردی کردوە و چەندین حەیران و گۆرانی شۆرشگیری وتووە.