له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا سه‌رۆکی په‌رله‌مان و رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که له‌مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی سازکرا، نه‌وشیروان مسته‌فا جه‌ختی له‌سه‌ر سیسته‌مێک په‌رله‌مانی هاوشێوه‌ی به‌غدا کرده‌وه.
له‌و کۆنگره‌یه‌دا که وه‌فدی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فایان کردبوو، سه‌ره‌تا د. یوسف محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که‌ئه‌وان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان کردووه بۆ هه‌ر دوو پرسی ده‌ستور و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم.
دواتر نه‌وشیروان مسته‌فا له وته‌یه‌کیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوری هه‌رێم و پرسی سه‌رۆکی هه‌رێم قسه‌یان کردووه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا رێکخه‌ری گشتی وتی: له‌ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێمه بۆ سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی له ناوچه‌ی رۆژهه‌لآتی ناوه‌راستدا، بۆمان ده‌رکه‌وتووه گونجاوترین سیسته‌م، سیسته‌می په‌رله‌مانییه هاوشێوه‌ی به‌غدا.
گۆڕان له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه له‌ساڵی 2009ه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌کاته‌وه، له‌مه‌شدا جیاوازی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا که پێ له‌سه‌ر سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی داده‌گرێت.
له کۆنگره رۆژنامه‌گه‌ریه‌که‌دا، نه‌وشیروان مه‌سته‌فا هیچ قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم نه‌کرد.