سوید هێزی سەربازیی رەوانەی هەرێم‌و عێراق دەكات

لەسەر داوای حكومەتی بەغدا بۆ شەڕ لەگەڵ داعش، ئەمرۆ وڵاتی سوید هێزەكانی خۆی رەوانەی خاكی عێراق دەكات.

ئەمرۆ حكومەتی سوید رایگەیاند كە لەسەر داوای حكومەتی بەغدا بۆ پشتیوانی هێزەكانیان لەشەڕی داعش ژمارەیەك هێزی سەربازیی خۆی رەوانەی عێراق دەكات.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، حكومەتی سوید 35 كەس لە هێزە سەربازیی‌و راوێژكارەكانی خۆی رەوانەی هەرێمی كوردستان‌و عێراق دەكات.



PM:03:38:09/04/2015