لە رومادی و دوجەیلەوە داعش هێرشی کرد

هەرچەندە عەبادی سەرۆک وەزیران هێرشی رزگارکردنی داعشی راگەیاند، بەلآم شەوی رابردوو داعش لەچەندین لاوە هێرشی کردۆتە سەر شاری رومادی، هاوکات لە باکوری بەغداش داعش لەچوارقۆڵەوە هێرشی کردۆتە سەر شاری دوجەیل.

کەناڵی ئەلعەرەبیە لەزاری بەرپرسە ئەمنییەکانی شاری رومادیەوە بلآوی کردەوە کە چەکدارانی داعش لە چەند قۆڵێکەوە هێرشێکی بەرفراوانیان کردۆتە سەر شاری رومادی.

ئەم هێرشەی داعش پاش ئەو بڕیارە دێت کە ئەو رێکخراوە لە تۆڕی کۆمەلآیەتی تویتەر بلآویان کردەوەو باسیان لەوە دەکرد کە ژمارەیەکی بەرچاویان لەچەکدارەکانیان رەوانەی شاری رومادی کردووە.
لە لایەکی ترەوە لە باکوری بەغدا، چەکدارانی داعش بە پێی هەواڵێکی شەفەق نیوز لەچوارلاوە هێرشیان کردۆتە سەر شاری دوجەیل.

ئەم ‌هێرشانە لە کاتێکدایە سووپای عێراق هێرشێکی بەرفراوانی دەستپێکردووە بۆ ئازادکردنی شاری رومادی.



PM:12:57:10/04/2015