سه‌رۆک هۆزی بوبالی ئه‌حمه‌د بیلاوی رایگه‌یاند: چه‌کدارانی داعش سوودیان له خۆڵبارین وه‌رگرت له کۆنترۆڵکردنی هه‌ر دوو ناوچه‌ی ئه‌بو فه‌راج و بوعه‌یسه له باکوری رومادی.
شێخ ئه‌حمه‌د بیلاوی له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانی دا وتی: خۆڵباری رۆژی 5 شه‌ممه شاری رومادی گرته‌وه‌و چه‌کدارانی داعش‌یش سوودیان له‌و باره وه‌رگرت و ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌یان کۆنترۆڵکردو ئێستا ناوه‌راستی شاری رومادی بۆردومان ده‌که‌ن.
له‌لایه‌کی تره‌وه پارێزگاری رومادی سوهه‌یب راوی به میدیاکانی راگه‌یاند: سێ فه‌وجی زریپۆش له پۆلیسی فیدراڵی له رۆژی 5 شه‌ممه‌وه نێردراون بۆ باکوری رومادی به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه.
هاوکات داعش زیاتر له 1500 چه‌کداری خۆی له موسڵه‌وه ناردووه بۆ رومادی تا رووبه‌رووی هێرشه‌کانی سووپای عێراق له‌و شاره ببنه‌وه.