موچەی وەزارەتێك زیاد دەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات موچەی چەند فەرمانگەیەكی سەر بە وەزارەتی داد زیاد دەكرێت.

زانا رۆستایی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سایتی كوردیوی رایگەیاند: موچەی كارمەندانی چەند فەرمانگەیەكی سەربە وەزارەتی داد لەنێوان (100 – 200) هەزار دینار بەرز دەكرێتەوە.

وتیشی، موچەی جێبەجێكاری داد، دادنووس، بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری ناكامەكان، زیاد دەكرێت و فەرمانبەرانی وەزارەتی دادیش هەرهەموویان بڕی (100) هەزار سەرمووچەیان پێ دەدرێت.

ناوبراو باسیشی لەوەكرد، ئەو زیادبوونی مووچەیە لە یاسای (ڕسوم عەدلیە) هاتووە كە لە (6 ی نیسان) لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسندكرا، لەبارەی هەرێمی كوردستانیش ووتی، ئەوە یاسایەو زیادبوونی مووچەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام دەبێت پەرلەمانی كوردستان یاساكە پەسند بكات



AM:11:37:12/04/2015