بارودۆخی پارێزگای ئه‌نبار دژواره‌و چه‌کدارانی داعش له‌چه‌ند شوێن پێشڕه‌ویان کردووه و له‌ده‌روازه‌ی شاره‌که نزیکبوونه‌ته‌وه.
میدیا عێراقییه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که چه‌کدارانی داعش له باکوری شاره‌که‌وه له پێشڕه‌ویدان و به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه هۆکاری پێشڕه‌وی داعش بۆ چه‌کدار نه‌کردنی خێڵه‌کانی پارێزگاکه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌و میدیانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که له دوو رۆژی رابردوودا هێزه‌کانی سوات که هێزێکی زۆر کاریگه‌ری عێراقییه له‌ناوچه‌ی ( ئه‌بو غانم) پاشکه‌شه‌یان کردووه ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی بۆ چه‌کدارانی داعش کردووه که زیاتر پێشڕه‌وی بکه‌ن.
به‌رپرسانی پارێزگاکه باس له‌وه دکه‌ن ئه‌گه‌ر به‌غدا هیز نه‌نێرێت ئه‌وا داعش پێشڕه‌وی زیاتر ده‌کات.