ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی له‌به‌ندیخانه‌ی دهۆک زیاتر له 75 رۆژه زیندانه مناڵه‌که‌ی له‌به‌رده‌م گۆمێکی ماڵه‌که‌یاندا خنکا، پاشان دادگای دهۆک به که‌فاله‌ت ئازادیان کرد.
مناڵه چوار ساڵه‌که‌ی رۆژنامه‌نووس سه‌باح ئه‌تروشی، له گۆمێکی به‌رانبه‌ر ماڵه‌كه‌یاندا له گه‌ڕه‌كی رزكا له پارێزگای دهۆك كه‌وته ناو گومێكی ئاوه‌وه و گیانی له ده‌ستدا، له‌ئێستاشدا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه تا له مه‌راسیمی پرسه‌ی كوڕه‌كه‌یدا به‌شداری بكات.
رائید هێمن سلێمان، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك به ماڵپه‌ری خه‌ندانی راگه‌یاندووه: شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی زركا له‌به‌رانبه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نووس سه‌باح ئه‌تروشی له شاری دهۆك، كوڕه چوار ساڵانه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته ناو گومێكی ئاوه‌وه و گیانی له ده‌ستداوه".
وتیشی: "ئه‌و گومه ئاوه له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌یان بووه، كوڕه چوار ساڵانه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته ناو گومه ئاوه‌كه و گیانی له ده‌ستداوه".
سه‌باح ئه‌تروشی له رۆژی 29 كانوونی دووه‌می 2015، پاش به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی ئێواره‌ی (بادینان سات) ی كه‌ناڵی ئاسمانی بادینان سات به ته‌له‌فون داوای لێده‌كرێت بچێته ئاسایشی ئه‌و شاره و له‌وكاته‌وه به‌ندكراوه.