٤٠٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەراستدا خنکان

‌فۆتۆ: ئاژانسی ئاندۆڵ
کۆمسیاری بالآی پەنابەرانی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: 400 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە.

ئەو رێکخراوە نێوە دەوڵەتییە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە بۆ رێگریكردن لە دووبارە بوونەوەی كارەساتی لەو جۆرە پێویستە لە دەریای رەش دەریای ناوەڕاست تیمی بەهێزی رزگار كردن دابمەزرێت.

بە پێی ئەو راگەیەنراوەکە کە ١٦/٤ لە ئاژانسە نێو دەوڵەتییەکان بلآوکرایەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەو كەشتییەدا هەتا ئێستا 142 كەس رزگار كراون و تەرمی هەشت كەسیش دۆزراونەتەوە و 400 كەسی دیكە هێشتا بێ سەروشوێنن.

بەرپرسی كۆمیسەری باڵای پەنابەران ئانتۆنیۆ گوتەرس لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا داوای ئەوەی كردووە كە هەڵمەتی رزگاركردن بەرفراوانتر و چالاكتر بكرێت و دەڵێت" كاتێك هەواڵی نوقمبوونی بوونی بەلەمێك و گیان لەدەستدانی 400 كەسم پێگەیشت تووشی شوك و سەرسوڕمان بووم و ئەو رووداوە گرنگی و پێویستی دامەزراندنی تیمێكی بەهێزی رزگاركردن لە دەریای ناوەڕاست فەرز دەكات. " 
بە پێی ئاماری هێزی پاسەوانی كەناراوییەكانی ئیتاڵیا لە هەینی رابردووە هەتا ئەمڕۆ بە گشتی هەشت هەزار و 500 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست رزگار كراون.  ئەگەر بێتۆ مردنی ئەو 400 كەسەی كە دوێنێ بەلەمەكەیان نقومبوو پشتڕاست بكرێتەوە ئەوا ژمارەی ئەو كەسانەی كە ئەمساڵ لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەست داوە دەگاتە 900 كەس.

رێكخراوی جیهانی كۆچ و كۆچبەران ئامارێكی بڵاوكردووەتەوە و بە پێی ئەو ئامارە ساڵی رابردوو زیاتر لە سێ هەزار كۆچبەر كە ویستوویانە بە شێوەیەكی نایاسایی بچنە ئەورووپا لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەست داوە.



PM:12:10:17/04/2015