ئاسایشی هەولێر لەسەر تەقینەوەکەی عەینکاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەولێر لەژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام هێشتا ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەیان نەدۆزیوەتەوە.
لەبەیاننامەیەکدا کە ئاسایشی هەولێر ئەمشەو بڵاویکردەوە هێشتا ئاماژە بۆ ئەوە نەکراوە کە ئۆتۆمبیلەکە خۆکوژە، یان بۆبمب رێژکراوە.
دەقی راگەیەنراوەکە :
ڕاگه‌یێندراوێك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17-4-2015 كاتژمێر 5:45 ئێواره سه‌یاره‌یه‌كی بومبرێژكراو له شاروچكه‌ی عه‌نكاوه , له نێوان بنكه‌ی پۆلیسی عه‌نكاوه و باره‌گای قۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكی , له پێش كافتریای ( نیلی ) ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجام بووه هۆی شه‌هید بوونی (دوو )هاولاتی و برینداربوونی (هه‌شت ) كه‌سی تر . لێكۆلینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران به‌رده‌وامه و له ئه‌نجام ڕای گشتی لێی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه . هاولاتیانی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه باروودۆخی شاری هه‌ولێر ئارامه و له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دایه .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر 17-4-2015