که‌ناڵی عه‌هد که که‌ناڵێکی شیعه‌یه چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا ئه‌نجام دا‌و له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ئه‌و فه‌رمانده‌یه ده‌مانچه‌یه‌ک به‌رزده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت" ئه‌وه ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌یه که دوری پێیبوو".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که له‌کاتی کوشتنی دووریدا 10 که‌سی له‌گه‌ڵدا بووه، ئه‌وانیش کوژراون.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌مانچه‌که پێشکه‌ش ده‌کات به‌که‌سوکاری " شه‌هیدان".
ئه‌مه له کاتێکدایه تا ئێستا ئه‌نجامی پشکنینی DNA بۆ دوری ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام به‌رپرسه عێراقییه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر کوژرانی ده‌که‌نه‌وه.