" ئەفسەرێکی موخابەراتی عێراق ئەبوبەکری بەغدادی کردوە بەکەسی یەکەمی داعش"

هەندێک بەڵگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەفسەرێکی پلە بەرزی موخابەراتی فرۆکەوانی رژێمی پێشووی سەدام، ئەبو بەکری بەغدادی کردووە بە کەسی یەکەم لەناو ڕیکخراوی داعشدا.

گۆڤاری دێرشبیگڵی ئەڵمانی لە راپۆرتێکیدا کە پشت بەهەندێک بەڵگەنامە دەبەستێت کە بەزمانی عەرەبی نوسراون ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەفسەرێکی پلە بەرزی موخابەراتی بەشی فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی پێشوو کە نازناوەکەی ( حاج بەکر ) بووە ئەبو بەکری بەغدادی کردووە بەکەسی یەکەم لەنێو داعشدا.

گۆڤارەکە باس لەوە دەکات ئەم ئەفسەرە کۆنەی سەردەمی رژێمی لەدوای رووخانی سەدام لە سالێ ٢٠٠٤ دا پەیوەندی کردووە بە " دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق "ەوەو ئەو پیاوە رۆڵی سەرەکی بینیوە کە ٢٠١٠ ئەبو بەکری بەغدادی بکاتە سەرکردەی ئەو رێکخراوە.

حاج ئەبوبەکر ساڵی ٢٠١٢ چۆتە سوریا و لەوێ بۆتە بەرپرسێکی باڵا لەو شوێنانەی بەدەست داعشەوە بووە، بەڵام ناوبراو لە ٢٠١٤دا کوژراوە.

گۆڤارەکە بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی دەستی کەوتووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو رێکخراوە: شێوازەکانی دوڵەتێکی موخابەراتی زۆر ئاڵۆز و توند پیادە دەکات کە پشت بە سیخوڕی و چاودێری و کوشتن دەبەستێت.



PM:11:03:18/04/2015