چەند زانیارییەكی سەرسوڕهێن سەبارەت بە لەباربردن

لەباربردنی منداڵ یەكێكە لەو پرسانەی كە جــێگای مشتومڕە له ‌جیهاندا، ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەكی سەرسوڕهێنن سەبارەت بەو دیاردەیە:
1- هەموو ساڵێك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ملیۆنێك و 200 هەزار ژن لەباربردن ئەنجامدەدەن.
2- بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك لە ئەمەریكا، %51 هاوڵاتیان لەگەڵ ئەوەدان لەباربردن لە زۆرینەی حاڵەتەكاندا رێی پێبدرێت.
3- %37 هەموو دووگیانەكان لە شــاری نیویۆرك، بە لەباربردن كۆتاییان دێت.
4- بەهۆی سیاسەتی یەك منداڵیی چینەوە، هەموو ساڵێك لەم وڵاتە ملیۆنێك كۆرپەی كچ لەباردەبرێن و دەیان هەزار كچی تریش فڕێ دەدرێن.
5- لەباربردنی منداڵ لە سـوید بەهۆی رەگەزەوە كارێكی یاساییە.
6- لە هندستان، هەموو ساڵێك لەنێوان 100 هەزار بۆ 500 هەزار كۆرپەلە تەنیا لەبەرئەوەی كچن، لەباردەبرێن.
7- زیاتر لە سەدا 90ی ئەو ژنانەی دەزانن كۆرپەلەكانی ناو سكیان حاڵەتی داون سیندرۆمی هەیە كە تێكچوونێكی جینییە، لەباریان دەبەن.
8- كۆی هەموو ئەو هاوڵاتییە ئەفەریقی-ئەمەریكییانەی بەهۆی لەباربردنەوە دەكوژرێن، لەوانە زیاترە كە بەهۆی حەوت هۆكارە سـەرەكییەكەی مردنەوە لەناو دەچن.
9- ئایینی ئیسلام رێگەی بە لەباربردن داوە ئەگەر كۆرپەلكە هەڕەشە بێت بۆ سەر ژیانی دایك یان دووگیانبونەكە ئەنجامی لاقەكردن بێت و تەمەنی كۆپەكە لە چوار مانگ زیاتر نەبێت.
10- دایكی گۆرانیبێژی ئەمەریكیی بەناوبانگ فرانك سیناترا (1915-1998)، لە ماڵەوە بەشێوەیەكی نایاسایی، بە پارە لەباربردنی بۆ خەڵك ئەنجامداوە.
11- پارتێك هەیە لە ئوسترالیا بەناوی پارتی سێكس، ئەم پارتە هەوڵی بەیاساییكردنی چەند پرسێكی مشتومڕئامێزی وەك بەكارهێنانی ماریجواناو كوشتنی بەسۆز و لەباربردن و باجدانان لەسەر كڵێسە دەدات.



PM:02:05:20/04/2015