"بەهۆی هەڵەی چاپەوەیە پرۆسەی ئاشتی لەبه‌رنامه‌که‌دا باس نه‌کراوه‌"

بەرنامەی هەڵبژاردنی پاررتی دادو گەشە هیچ ئاماژەیەکی بۆ پرۆسەی چارەسەری لەگەڵ کوردا تیا نییە، سەرۆکی پارتەکە ئەحمەد داود ئۆغلۆ دەڵێت: هەڵەیەکی چاپەمەنییە.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات باس نەکردنی مانای ئەوە نییە ئەو پرسە هیچ نییە بەلای ئێمەوەو دەڵێت" هەندێک لاپەڕەی بەرنامەی حیزبەکەیان لە رێگای چاپخانە کەوتۆتە خوارەوە، بەهۆی ئەو گرفتانەی لە چاپخانەدا هەیەو لە رێگای بردنی بۆ چاپخانە لاپەڕەیەک دوانی کەوتووە.

چاودێران لە تورکیا سەر سوڕمانی خۆیان رادەگەیەنن لەوەی کە لەبەرنامەی هەڵبژاردنی پارتەکەی ئۆردغان و داود ئۆغلۆ کە ٣٥٠ لاپەڕەیە هیچ باسی پرسی ئاشتی لەگەڵ کورد نەکردووەو لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامەی حێزبەکەشیدا، داود ئۆغلۆع هیچ باسێکی پرۆسەی ئاشتی نەکرد.



PM:09:32:20/04/2015