ڤیدیۆی دوا ساتی پێش شەهیدبوونی فەرماندەیەکی پێشمەرگە

ئەم گرتە ڤیدیۆیە بەرەکانی شەڕە لە باشوری کەرکوک. لە ڤیدیۆکەدا دوا ساتی پێش شەهیدبوونی رائید روکن نەجمەدینە کە لەگەڵ پێشمەرگە هاوڕێکانی گاڵتە دەکات.

رائید روکن نەجمەدین کاژمێر ٤:١٥ بەرەبەیانی 4/19 لە رووبەرووبوونەوەدا لەگەڵ چەکدارانی داعش لە گوندی بانشاخی بچووک لە  میحوەری داقوق لە باشوری کەرکوک شەهید بوو، جگە لەم فەرماندە شەهیدە چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون. ئەو شەوە لەو میحوەرە پێنج پێشمەرگەی تر شەهیدبوون.

رائید روکن نەجمەدین خه ڵکی پێنجوێنه، بەڵام له  شارۆچکەی چوار تا  دادەنیشت،  سێ منالی هه یه و ئه فسه ر بوو  له لیوای نۆی  وه زاره تی پێشمه رگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ڤیدیۆکه‌ له‌ په‌یجی هاوڕێی نزیکی شه‌هید، موقه‌ده‌م شالآو مه‌حموده‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.



PM:12:25:23/04/2015