رۆژنامەنووسێکی گەرمیان لەسەر گۆڕینی خەلیفەی داعش ئەبوبەکری بەغدادی بە ئەبو عەلای عفری لەلایەن شورای ئەو رێکخراوەوە، دەڵێت " هیوادارم برادەرانی لای خۆمان لە دەستادەستکردنی دەسەڵاتدا چاو لە داعش بکەن".
دڵشاد ئەنوەر بەرپرسی نوسینگەی رۆژنامەی هاوڵاتی لەگەرمیان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک دەڵێت" داعش له ساڵی 2005 ه‌وه نزیكه‌ی پێنج سه‌رۆكیان گۆریووه ، هه‌ر له زه‌رقاویه‌وه تا ده‌گاته ئه‌بو حه‌مزه‌ی موهاجیر و ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی و دواتر ئه‌بو به‌كر به‌غدادی و ئێستاش ئه‌م براده‌ره ریش سپیه كه هاتووه". ( ئاماژەیە بۆ ئەبو عەلا عفری).
دڵشاد ئەنوەر دەڵیت: داعش له ماوه‌ی ده سالدا پێنج سه‌رۆكی گۆڕی كه‌چی ، ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان 24 ساڵه هه‌ر هه‌مان ئەو سەرکردانە حوکممان دەکەن.
رۆژنامەی گاردیان دوو رۆژ لەمەوبەر بڵاویکردەوە کە دوای برینداری بونی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له چه‌ند رۆژی رابردوو، شورای داعش بڕیاریداوه ئه‌بو عه‌لای عه‌فری بكرێته خه‌لیفه‌ی نوێی ئه‌و گروپه و شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادی بێت.
رۆژی 18ی ئه‌م مانگه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی گروپی داعش، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانه‌وه له ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای عێراق برینداركرا، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه شورای ئه‌و گروپه بڕیاریدا ئه‌بو عه‌لای عه‌فری، وه‌ك شوێنگره‌وه دیاری بكات. عه‌فری، خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئه‌لهه‌ده‌ری شاری موسڵه و پێشتر مامۆستای فیزیا بووه. له‌گه‌ڵ گه‌یشتی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شام و عێراق( داعش) بۆ عێراق و كۆنتڕۆڵكردنی موسڵ و چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ی دیكه، خۆی وه‌كو جێگری به‌غدادی ناساندوه.