تا ئێستا یەکلاییی نەبۆتە کوژراوەکە عێزەت دووریە

بەهۆی نەبوونی " سامپڵ " بۆ بەراورد کردن لەگەڵ جەستەی عێزەت دووریدا، یەکلاییکردنەوە و ساغکردنەوەی پرسی دووری کاتی تری دەوێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند " ئەنجامی پشکنینی تەرمی عێزەت دووری دوا دەکەوێت لەبەر ئەوەی هیچ سمپڵێک لە نەخۆشخانەی بەغدا نییە بۆ بەراوردکردن.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی زیاد تاریق بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند " ئێستا هیچ پشکنینێکی کەسوکاری دوریمان لا نییە تا بتوانین بەراوردی بکەین".

ئەو وتەبێژە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو پرسەش تەنها پەیوەندی بەوەزارەتی تەنردوستیەوە نییە.( ئاماژەی بۆ ئەوەی دەبێت کەسوکاری دووری بدۆزنەوە بهێنرێن بۆ نەخۆشخانە بۆ پشکنینی DNA ).

ئەو پشکنینە بەشێوەیەک ئەنجام دەدرێت کە دەبێت بە سمپڵی پێشووی هەمان کەس بەراورد بکرێت، یان بەکەسە نزیکەکانی.



PM:09:19:24/04/2015