بتڵی نوێی غازی ماڵان بە 3 هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان

وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەگۆڕینی بتڵی غازی ماڵان بە نرخی سێ هەزار دینار.

لەمبارەیەوە ئەنوەر تاھیر سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان  لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی رایگەیاند: بڕیارێکی وەزارەتی دارایی ئاشکراکرد لەبارەی پێنج کارگەی تایبەت بەدروستکردنی بوتڵی غازی ماڵان. وتیشی:"دوان لەو کارگانە دەکەونە سنوری پارێزگای سلێمانیەوە".

سەبارەت بەھۆکاری ئەو بڕیارەش، ئەنوەر وتی:"ھۆکاری ئەو بڕیارەو دامەزراندنی ئەو کارگانە بۆ کۆنی بوتڵی غازی ماڵان دەگەڕێتەوە".
سەبارەت بەمیکانیزمەکانی وەرگرتنەوەی بوتڵەکانیش لەھاوڵاتیان، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وتی:"بڕیاردراوە بەقۆناغ بوتڵە کۆنەکان وەربگیرێنەوەو بەنرخی سێ ھەزار دینار بوتڵی نوێ بدرێتە ھاوڵاتیان".

وتیشی:"بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی بارزگانی پیشەسازیەوە دەرچووەو لیژنەی پیشەسازیش لەئەنجومەنی پارێزگا، چاودێریی ئەو پرۆسەیە دەکات و بەقۆناغ بوتڵی نوێی غاز دەدرێتە ھاوڵاتیان و بوتڵە کۆنەکان وەردەگیرێنەوە".



PM:02:57:26/04/2015