موچەی مانگی 3 دابەش دەكرێت
پەرلەمانتارێك لەزاری وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاشكرای دەكات كە لەگەڵ گەیشتنی پارەی بەغدا موچەی مانگی سێ دابەش دەكرێت.
لەمبارەیەوە حاكم سه‌رحان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق كه سه‌ردانی وه‌زیری داراییان كردوه به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی، پێی راگه‌یاندین هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ دابه‌ش‌كردنی مووچه‌ی مانگی 3ی فه‌رمانبه‌ران، هه‌ر كاتێك به‌غدا پاره ره‌وانه بكات، ده‌ست به دابه‌ش‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین.
حاكم سه‌رحان گوتیشی: وه‌زیری دارایی ئه‌وه‌ی پێگوتین كه‌وا چاوه‌ڕوانی گه‌یشتتی موسته‌حه‌قاتی مانگی نیسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ مووچه‌ی مانگی نیسان دابه‌ش بكرێت.
به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌م مانگه هه‌رێمی كوردستان رێژه‌یه‌كی زیاتر نه‌وتی راده‌ستی به‌غدا كردووه، بۆیه پێویسته زیاتر له600 ملیار بۆ 700 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت.
PM:04:48:27/04/2015