سلێمانی.. چوار كەس بەتاوانی مادەی هۆشبەر سزادران


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ڕۆژانی (2/10/2014 ، 11/2/2015) له‌ناو شاری سلێمانیدا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (14)ی مخده‌رات، چوار كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن.

به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌، دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه‌ له‌ڕۆژی (29/4/2015) سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

1- تاوانبار (س،ا،س) له‌دایكبوی ساڵی (1981 ) سلێمانی ، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1)ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار.

2- تاوانبار (گ،ج،ش) له‌دایكبوی ساڵی (1988 ) سلێمانی، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1)ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار.


3- تاوانبار (س،ع،خ) له‌دایكبوی ساڵی (1982 ) هه‌ولێر، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1)ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .

4- تاوانبار (س،ا،ی) له‌دایكبوی ساڵی (1996 ) سلێمانی ، پیشه‌ی خوێندكار ، ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر ، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (6)شه‌ش مانگ ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .



PM:02:41:29/04/2015