بەپەلە.. سبەینێ خۆپیشاندانە

لەڕۆژی جیهانی كرێكاراندا خۆپیشاندانێك لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تیایدا چەندین داواكاری ئاراستەی حكومەتدەكرێت كە كەمتەرخەمن بەرامبەر بەژیانی كرێكاران.

فاخر زاهیر سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەكە لە لێدوانێكدا بو سپی وتی" گردبونەوەكەمان تایبەتە بە دەربڕینی ناڕەزایەتی كە بێكارییەكی زۆر لەكوردستاندا هەیە و هیچ یاسایەكی كار و بیمەی بێكاری نیە كەدەمانەوێت داواكاریەكانمان لەڕێی ناڕەزایەتیەوە بگەیەنێت بەحكومەت".

 وتیشی "دەسەڵاتدارانی حكومەتی هەرێم ئاگادار دەكەینەوە كە زیاد لەپێویست كەمتەرخەمن بەرامبەر بەو ڕوداو كارەساتانەی كەڕۆژانە بەسەر كرێكاراندا دێت" گردبونەوەكە ڕۆژی پێنج شەممە حزبی شیوعی كوردستان لەبەردەم پاركی نالی لەكاتژمێر 10 سەرلەبەیانی لەسەر شەقامی سالم ئەنجامی دەدات".



PM:06:17:29/04/2015