سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند: له 50% پاڵاوگه‌ی بێجی له‌ژێر کۆنترۆڵی داعش، یان له‌ژێر ئاگری چه‌که‌کانیاندایه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئه‌حمه‌د که‌ریم رایگه‌یاند: به‌شی باکورو باشوری قه‌زاکه پێویستی به هێزی زیاتری عێراقه بۆ به‌رگرتن له دزه‌کردنی چه‌کدارانی داعش بۆ ئه‌و ناوچانه.
ئه‌مه له کاتێکدایه رۆژانه له‌و ده‌ڤه‌ره شه‌ڕی قورس له‌نێوان چه‌کدارانی داعش و هێزه عێراقییه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌غداش به‌رده‌وامه له ناردنی هێزی زیاتر بۆ ئه‌و قه‌زایه‌و پاڵاوگه‌که.