ئەمەریکا بڕیاری دا پێشمەرگە راستەوخۆ پڕ چەک بکات

پڕۆژە یاسای پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکاوە، لەلایەن کۆنگرێسەوە بە ٦٠ دەنگی بەڵێ سەری گرت و، لەمەودوا ئەمەریکا بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا چەک بە هێزەکانی پێشمەرگە دەدات.

لیژنەی کاروباری سەربازی  لە كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا کە خاوەنی پڕۆژە یاسایەکە داوای کرد کە ئەمەریکا ڕاستەوخۆ هێزەکای پێشمەرگە پڕچەک بکات، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرا.

بە پێی ئەم بڕیارە دەستی سەرۆک ئۆباما وەڵا کرا کە ٧١٥ملیۆن دۆلار وەک کۆمەکی سەربازی بۆ هێزە عێراقییەکان خەرجبکرێت، بەڵام گرینگتر لەمە لیژنەی کاروباری سەربازیی کۆنگرێس  بە ٦٠ دەنگی بەڵێ، پڕۆژەیاسای دەسەڵاتپێدانی چالاكی بەرگریی نیشتمانی پەسەند کرد کە بە گوێرەی ئەو پڕۆژەیاسایە ئیدی ئەمەریکا دەتوانێ ڕاستەوخۆ هێزەکانی پێشمەرگە پڕچەک بکات.

کۆنگرێس مەرجێکی سەختی بۆ عێراق دیاری  کرد کە گشت هاوکارییەکان دەبێ لێکۆڵینەوەی تێدا بکرێت بە تایبەت ٧٥%ـی ئەو هاوکاریانەی کە لە ڕووی سەربازی ڕەوانەی عێراق کراوە کە ئاخۆ عێراق بە شێوەیەکی دادپەروەرانە پشکی کورد و سوننەی لێ داوە، هەروەها ٢٥%ـی هاوکارییەکانیش ڕاستەوخۆ دەبێ بدرێ بە کورد و سوننە.
هەر بە گوێرەی پڕۆژەیاساکەی کۆنگرێس ئەگەر عێراق مەرجەکانی پەسەند نەکردبوو ئەوا ٦٠%ـی هاوکارییەکان ڕاستەوخۆ دەدرێت بە کورد و سوننە.



AM:12:01:01/05/2015