ئەکتەری فلمی سێکسی ئەمەریکی کارمن دی لوز رایگەیاند " سێهەم فلمی سێکسیان لە کەمتر لەماوەی ساڵێک لەهەرەمەکان بەرهەمێناوە".
راگەیاندنی تۆمارکردنی فلمی سێکسی سێهەم لەلایەن ئەو ئەکتەرەوە بێزاری و ناڕەزاییەکی زۆری لەناو میسرییەکان دروستکردووەو هەڵوێستی وەزیری کەلەپوری ئەو وڵاتەی زۆر ئیحراج کردووە.
کارمن دیلوز ئەکتەری سێکسی فلیمەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر چەند وێنەیەکی سێکسی خۆی و چەند وێنەیەکی تری بە جلی عەرەبییەوە بڵاوکردۆتەوە.
کارمن کە لەبنچینەدا خۆی بە هاوڵاتییەکی میسری دەزانێت و لەدەرەوە ژیاوە، فلیمی ئەمجارەی ناوی ( کیلۆ پاترا )یەو ٢٢ نیسان تۆماری کردووە.
ماڵپەڕی ئیلاف کە ماڵپەڕێکی ناسراوی عەرەبییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تۆمارکردنی ئەو فلیمە لە هەڕەمەکان لە ڕێگای پێدانی " بەرتیلەوە" ئەنجام دراوە.
وێنەی ئەکتەرەکە بە جلی عەرەبییەوە